ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٩/٨/٢٠١٨

*یاسای تیرۆر، لە هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگەی مشتومڕی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران، پێیانوایە ئەو یاسایە ئازادییەکان دەخاتە ژێر مەترسییەوە، دەشڵێن: بەهۆی وشە لاستیکییەکانی یاسەکەوە دەسەڵات دەتوانێت هەرکەسی بوێت بیکاتە تیرۆرست.. بە ڤیدیۆ


* دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی داگیرکارییەکانییەوە ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان وێران دەکات، بەڵام بەشێکی میدیاکانی باشوری کوردستان لەوە بێدەنگن، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.. بە ڤیدیۆ

* كاکەییەكانی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكەن، كە مەترسی لەسەر كاكەییەكان كۆتایی نەهاتووە و لە ماوەی ڕابردوودا لە سنوری داقوق ١١ گوندی كاكەییەكان چۆڵ كراون.. بە ڤیدیۆ

* ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی لە  بەردەم مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، پاسەوانی بەندیخانەی چەمچەماڵ، کە ژمارەیان ۲۰۰ پاسەوانە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، دژی نەقڵکردیان بۆ بەغدا.. هەڵوەشێندرایەوە

*ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ تووی بەناوی ڕێکخراوی منداڵانی ونبوو سەردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئامانجەکانی خۆیان دەخەنەڕوو.. بە ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک کارمەندانی بەڕێوبەیەتیی شوێنەواری سلێمانی سردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی ناڕەزایی لەبەرامبەر کەیدی دزینی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان.. بە ڤیدیۆ

*  کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی و لەژێر چاودێریی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، چالاکییەک بۆ پێکەوەژیان ئەنجام دەدات... بە ڤیدیۆ