ڕۆژەڤی ١٠-١٠-٢٠١٨

*کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، لەهۆی تەوار لە شاری سلێمانی، ساڵیادی کۆچی دوایی گەڕیدە و مێژوونووسی کورد، کەریم زەند دەکرێتەوە.. بە ڤیدیۆ


*كاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، پێنجەمین فیستڤاڵی فلیمی سلێمانی دەست پێدەکات.. بە ڤیدیۆ

*لە شارۆچکەی چەمچەماڵ پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ناساندنی گەلەریی ڕەند بە ناونیشانی (ڕازی پەنجە) دەکرێتەوە.. کاتژمێر ١٠ی بەیانیی بۆ چواری ئێوارە.. بە ڤیدیۆ

*له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی، ئه‌و که‌سانه‌ی ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن یان به‌شداری چالاکیی ده‌بن له‌ دژی ده‌سه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی دەستگیرکردن و  لێدان ده‌بنه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018 تاوه‌کو ئێستا سێ که‌س له‌به‌ر ئاشکراکردنی ڕای خۆیان لە دەڤەری باڵەکایەتیی سەر بە پاریزگای هەولێر، له‌لایه‌ن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و لێیاندراوه، ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر ده‌کرێن له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ پرسیاریان لێده‌کرێت، که‌ بۆ ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن و به‌شداریی ده‌که‌ن له‌ چالاکییه‌کانی دژ به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق.. بە ڤیدیۆ

* له‌شارۆچكه‌ی خورماتوو، كه‌می و نه‌بوونی مامۆستای وانه‌كانی فیزیا و كیمیا، كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆخوێندنگا كوردییه‌كان دروست كردووه‌، به‌رپرسێكی بواری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ داوای مامۆستا ده‌كه‌ین، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه.. بە وێنە

*بەپێی ئاماری پۆلیسی، تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا حەوت سەد و ٩١ حاڵەتی شەرکردن لە پارێزگای سلیمانیدا ڕوویداوە، هاوڵاتیانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی باری گوزەرانی خەڵک دەگێڕنەوە، توێژەرێکیش دەڵێت: چارەسەرکردنی ئەو دۆخە پێویستی بە شۆڕشێکی فەرهەنگییە.. بە ڤیدیۆ