ڕۆژەڤی ١٠-٢-٢٠١٩

- ساڵی ٢٠٠٣ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ژمارە ٣٧ی بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان دەکرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٩ کە خەڵکی بادینان بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندانیان کرد، حکومەتی هەرێم دەیان کەسی لێ دەستگیرکردن و تۆمەتی زیانگەیاندن بە "ئاسایش و سەقامگیریی" هەرێمی کوردستانی خستووەتە پاڵیان.. چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت؟ بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.


-ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ پیشەنگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر تاڤگەکانی کوردستان دەکاتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە کەرکوک..

- کتێبی وەرزی تەمومژ-ی ئارێز عەبدوڵا بڵاودەکرێتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە سلێمانی.

- له بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە خورماتوو کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان و کوتلەی کوردی لە ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ.

-چاودێران و چالاکوانانی سیاسیی شاری هەولێر، لەبارەی گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتەوە دەڵێن: ئەگەرچی ئامانج لە دەستگیرکردنەکە کۆتاییهێنان بوو بەکورد، بەڵام بە پێچەوانەوە دوای ٢٠ ساڵ  بەهۆی فکری ئۆجالانەوە پرسی کورد زیاتر پێشکەوتووە.

- جیاواز لە ناوچەکانی دیکە، باڵەکایەتیی لە وەرزی زستانیشدا گەشتیارێکی زۆر بۆلای خۆی ڕادەکێشێت، بەوپێیەی بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و شاخەوانان و عاشقانی بەفر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێدەکەن.

-ئەگەرچی هەریەک لە حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان شارەدێی جەبارە بە هی خۆیان دەزانن و هەردوولا فەرمانگەی خۆیان لە شارەدێکە کردووەتەوە، بەڵام هیچیان ئامادەنین پرۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش بکەن و پەراوێزیان خستووە.- ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە بە وادەی دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام هێشتا ئەو حزبە لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە یەکلانەبووەتەوە.