ڕۆژەڤی ١٠-٣-٢٠١٩

- گروپێکی دیکەی هەدەپە لە هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی.. بەڤیدیۆ


- گفتوگۆیەک لەسەر ڕه‌وشی کرێکارانی بیانی له ‌هه‌رێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ڕینمایه‌کان و ئاریشه ‌و چاره‌سه‌ر بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەولێر..بەڤیدیۆ

- بە بۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ڕۆژی جلی کوردی، بەشی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی دەوروبەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئامادەیی عەنکاوەی کچان، هەڵدەستێ بە سازدانی ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانی و پێشانگا و خواردنی فۆلکلۆری، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە هەولێر.. بە فۆتۆ

- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری کەرکوک کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر ژوان کەریم سازدەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی..بە ڤیدیۆ

- پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە هاوکاری ڕێکخراوی گەنجانی بوێر، زنجیرە چالاکییەک ئەنجام دەدات لەسەر ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگە، ڕێکەوتنامەی سیداو، ڕێزلێنان لە چەند خانمێک، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

-فیستیڤاڵی کەلەپوری کوردستان لە کفری بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی.. بە وێنە

- ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی، چالاکیەکی هونەریی و کلتوریی لە ئامادەیی شەهید عەبدولڕەحمانی کچان بەڕێوەدەچێت، لە پشت مۆنۆمێنتی هەڵەبجە..بەڤیدیۆ

- بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی جلوبەرگ و ڕۆژی ئافرەتان، ماڵی تورکمان فیستیڤاڵێک ڕێکدەخات، کە جلوبەرگی سەرجەم پێکهاتەکان نمایش دەکرێت و هەندێک خواردنی کولتووری پێشکەش دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەولێر لە ماڵی تورکمان..بە فۆتۆ

- کۆبوونەوەی حزبە کوردییەکان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان، لە بارەگای حزبی شیوعی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی.. بەڤیدیۆ

- ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی گفتوگۆیەکی کراوە ڕێکدەخات بە ناونیشانی تواناسازیی مێینە و سنورداریی لە ڕاگەیاندنی کوردیدا، ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی، کاتژمێر ١٠ی بەیانی..بە ڤیدیۆ

- کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان هەیە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ..بە ڤیدیۆ

- به ‌بۆنه‌ى ڕۆژى جلى کوردییه‌وه‌، دوو ئاهه‌نگى مه‌رکه‌زیى سازده‌کرێت: یه‌کێکیان له‌ کاتژمێر ٩ بۆ ١٠:٣٠ له‌ دواناوه‌ندیى (شۆڕیجه‌)ى کوڕان لە کەرکوک، ئه‌وى دیکەیان له‌ ئاماده‌یى (کوێستان)ى کچان له‌ کەرکوک لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ، تێیدا چالاکی هونەری و فۆلکلۆری بەڕێوەدەچێت.. ەبڤیدیۆ

- بە بۆنەی ٨ی ئازاری ٢٠١٩، ڕۆژی جیهانی ژنان، له کۆلێجی پەروەرده فیستیڤاڵێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، لەو ڕێوڕەسمەدا ڕاگری کۆلێجی پەروەرده وتارێک پێشکەش دەکات، پاشان، لەلایەن خوێندکارانەوه چەند چالاکییەک دەربارەی ڕۆژی جیهان ژنان و مافی ژنان بەڕێوەدەچێت. له کۆتاییدا خواردنی کوردەواری و بەرنامەی کولتوری نمایش دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێجی پەروەرده لە گەرمیان..بەڤیدیۆ

-"بە زانستی ژنۆلۆژی ژن سەرلەنوێ هەبونی، پێگەکەی بە خودی ژن، کۆمەڵگە، ژیان و سروشت ئاشنادەکاتە" ناونیشانی کۆڕێکە، کە ناوەندی ژنۆلۆژی و کۆنگرەی ستار ئەنجامی دەدەن، لە ناوەندی ڕکخراوی کۆنگرەی ستار، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانیی لە سلێمانی، بە ڤیدیۆ

- لەدوای بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ەوە بینای نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق خراپبووە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژە هیچ نەشتەرگەرییەکی بچوک و گەورە لە دەربەندیخان ئەنجام نەدراوە، زیاتر لەساڵێک و دوو مانگیشە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە دراوە، بەڵام تائێستا تەواو نەبووە، بەپرسانی نەخۆشخانەکەش دەڵێن: نۆژەنکردنەوەکە پێویستی بە 15 ملیۆن دیناری دیکەیە.. بە فۆتۆ

- ژنانی گەرمیان، ئاماژە بەوەدەکەن کە کۆمەڵگا و حکومەت و حزبەکانیش بواری تەواویان بۆ ڕۆڵی ژنان نەڕەخساندووە، ئاماژە بەوەشدەکەن، پێویستە ژنان خۆیان خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان بکەن و بەربەستەکان بشکێنن..بەڤیدیۆ

- بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، لەناو کەرکوک دۆخێکی نائاسایی هەیە و داوای چارەسەرکردنی دۆخی شارەکەش دەکەن، دەشڵین: کەرکوک بووەتە قوربانی پۆست و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، ئەندامێکی دەستەی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دووی یەکێتیش پارتی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ژێر هەژموونی دەرکیدایە، بۆیە ناگەڕێتەوە کەرکوک.

- زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕ بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە، تا ئێستاش کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیش، بڕیاری کۆتاییان لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن لە کابینەی نوێی حکومەتدا نەداوە.. بە ڤیدیۆ

- هاوڵاتییەک، کە کوڕەکەی زیندانی سیاسییە و زیاتر لە ٨٠ ڕۆژە بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە، ئەو مانگرتنانە بەرز دەنرخێنێت و داواش لە حزبە کوردییەکان دەکات، کە بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەژێر چەتری کەنەکە کۆببنەوە… بە ڤیدیۆ