ڕۆژەڤی ١٠-٦-٢٠٩

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، کۆمەڵێک لە نووسەر، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، بەیاننامەیەکی هاوبەش دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەخوێننەوە… بەڤیدیۆ


-بەرەی  نیشتمان دژی داگیرکاریی لە گەرمیان، چالاکییەکی هاوبەش و فراوان دژبە داگیرکارییەکانی تورکیا ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی حزبە سیاسییەکانی گەرمیان دەکەن و دووای سەردانەکە، بە ڕاگەیەندراوێک کات و شوێنی چالاکییەکانیان و هەڵوێستی حزبەکان دەخەنەڕوو..بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٠٠، مەراسیمی كردنەوەی پیشانگا و گەلەری بەردە نوسراوەكانی پادشا نەرسە لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی ساز دەكرێت..بەڤیدیۆ

-مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شار هەولێر بەڕێوەدەچێت.

-گوندی سیران لە سنوری ناوچەی برادۆست ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەردەوام لەژێر مەترسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدایە، لە ئێساشدا سوپای تورک بارەگایان لەنزیک گوندەکە هەیە و وەک گوندنشینان بە ڕۆژنیوز دەڵێن: بەشەو و ڕۆژ تەقە لەو کەسانە دەکەن کە بۆ ئیشوکاری ڕۆژانە، دەیانەوێت بچنەدەرەوە..بەڤیدیۆ

-تا دێت هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان زیاد دەبێت، لە بەرامبەردا حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نیشان نەداوە، ئەمەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن..بەڤیدیۆ

-بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕۆژنیوز لە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە وەریگرتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسێکی نوێی بۆ ڕێککەوتن ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق... وردەکاری زیاتر لە ڕۆژنیوزەوە

-لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو بە تایبەت لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامەی تایبەت بە ژن و پرسی ژن لە هەرێم دەرچوون، ئێستا زۆرینەی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانە دەرناچن، ژنانی نووسەر و ڕۆژنامەنووسیش هۆکارەکەی بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی فکر دەگێڕنەوە.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

-چیمەن ڕەحمانی، ژنە هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەشاری کرماشان لەدایک بووە و ئێستا نیشتەجێی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە خانەوادەیەکی هونەریی گەورە بووە، باوکی (یەدوڵا ڕەحمانی) یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کرماشان..بەڤیدیۆ