ڕۆژەڤی ١٠/٧/٢٠١٨

کاردانەوەکان بەرامبەر داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە باشووری کوردستان بەردەوامیی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا چالاکوانی سیاسیی لە شاری هەولێر، بۆڕۆژنیوز دەدوێن و پەیامی خۆیان دەگەیەننە لایەنە سیاسییەکان، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.. بە وێنە و ڤیدیۆ


*خەسرەو محەمەد، یەکێک لە جوتیارانی گوندی بێڕەشکەیە لە سنووری شارۆچکەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، ئەمساڵ هەشت جۆر کاڵەکی بەرهەم هێناوە کە پێنج جۆریان هیچ ناوێکیان نییە و بۆیەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، سێ‌ جۆرەکەی تریشیان بریتین لە کاڵەکی هۆڵەندی، کاڵەکی سامەڕایی، کاڵەکی ناوخۆیی.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*ڕاوکردن لە سنووری گەرمیان بە گشتی و شارۆچکەی خانەقین بەردەوامیی هەیە، پۆلیسی دارستانیش ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین دەستگیریان بکەین، سەرۆکیڕێکخراوێکی ژینگەییش دەڵێت: دادوەرەکان هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونیڕاوکردن، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.. بە وێنە

*لەسەر کەمیی کارەبای نیشتیمانی و نیگەرانییەکانیان، هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بۆڕۆژنیوز دەدوێن و رەخنە لە حکومەت دەگرن.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*کەرکوک، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبنەوە.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*هەولێر، بۆ درێژەدان بە کۆبوونەکانی دوێنی، ئەمڕۆش پەرلەمانی هەرێم کۆدەبێتەوە.. کاتژمێر ١١:٠٠

*هەولێر، کۆمسیۆنی هەرێم کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبێت، تا ئێستا کاتەکەی دیار نییە.. بە وێنە

*لە هەڵەبجە فیلمێک لەسەر کلتور و مێژووی عێراق نمایش دەکرێت. ٠٤:٣٠ بە وێنە و ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە شاری کەرکوک خولێک دەکرێتەوە بۆ پێگەیاندنی گەنجان بۆ بەشداری کردن لە شانۆ و درمای کوردیی. بە وێنە و ڤیدیۆ

*ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە.

*کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە هەڵەبجە د.شۆڕش حەسەن، مامۆستای زانکۆ و پسۆری دەستور سمیناریک سەبارەت بە بەشداریی سیاسیی گەنج ساز دەکات.. بە وێنە و ڤیدیۆ