ڕۆژەڤی ١٠/٩/٢٠١٨

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مەراسیمی پرسە بۆ شەهیدانی 'حدک – حدکا' بەڕێوەدەچێت، کە لە ‌هێرشە مووشەکییەکانی ٨ی ئەم مانگەی ئێراندا ١٥ ئەندامیان شەهیدبوو دەیانیش بریندار.


ئەمڕۆ لە شارەدێی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، لە درێژەی کارەکانیاندا کۆمیتەی ژنۆلۆژی سیمینارێک بۆ نەجیبە قەرەداغی ئەندامی کۆمیتەکە ڕێکدەخات.

قڕکردنی ژنان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەکات، بەڵام نە دەبیندرێت و نە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە دەکرێتە ڕۆژەڤ، تەنیا لە شەش مانگی دەستپێکی ٢٠١٨دا ٢٠٤ ژن کوژراون و ناچارکراون بە خۆکوشتن، سێ هەزار و ٤٧٠ ژنیش بەهۆی توندوتیژییەوە سەردانی دەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە.. بۆ ئەم بابەتە ڕۆژنیوز بە زنجیرەیەک بە داوادچوون تیشکی دەخاتەسەر... وێنەی ڤیدیۆ

بڕیارە دوای کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، تا ئێستاش گومانەکان بۆ دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە کە دەبێت ٣٠ ئەم مانگە بەڕێوەبچێت لە ئارادایە.