-لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک، کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، دژی نایەکسانی لە دامەزراندنی فەرمانبەر و مامۆستا بۆیان، کاتژمێر ٨:٣٠…بەڤیدیۆ
-لە شاری هەڵەبجە یەکەم کارگەی دروستکردنی پلاسکۆی تەماتە بەتوانایەکی بەرز دەکرێتەوە، کە مانگانە زیاد لە ٤٠ تۆن پاشماوەی پلاستیکی سنوورەکە کۆدەکەنەوە و دووبارە بەکاری دەهێنینەوە، کاتژمێر ١١:٠٠…بەڤیدیۆ
-لە ناوەندی کەلتوریی چۆمان، کۆڕێک بۆ نووسەر و وەرگێڕ ” شەفیقی حاجی خدر” ئەنجام دەدرێت، لەسەر کتێبی “ئەرێ کورد بوونە بەردەباز”، کە کتێبێکە دەربارەی مێژووی کورد، بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک بەڵگەی دەزگا دیبلۆماسی و هەواڵگریەکانی جیهان، کاتژمێر ١٦:٠٠…بەڤیدیۆ
-لەدیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق و هەرێم کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن، کاتژمێر ١٠:٠٠…بەڤیدیۆ
– کاردانەوەی گەلی ئێزدی لە شەنگال و خۆپێشاندانی ئەمڕۆ لەدژی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال کاتژمێر ١٤:٠٠..بەڤیدیۆ