ڕۆژەڤی ١١-٢-٢٠١٩

-٤٢-ە گروپی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هەولێر.


-لە شاری هەولێر، خۆپێشاندانێکی گەورە و فراوان بە پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرجەم فراکسیۆنەکان لەبەردەم دەرگای پەرلەمان دەستپێدەکات و لە وێوەشەوە بە ڕێپێوان بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، لەلایەن سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دژی دانەمەزراندنیان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠.

-بەهۆی نەبوونی متمانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرەڕای زیادبوونی داهاتی هەرێم و پەسەندکردنی بودجەی عێراق، بەڵام هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە نییە، فەرمانبەرانی هەرێمیش  بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و دەڵێن: لە دۆخێکی خراپی دەرونیداین و پێویستە حکومەتی هەرێم پاشەکەوتی مووچە هەڵبگرێت، چونکە هیچ پاساوێک بۆ درێژەدان بە پەیڕەوی پاشەکەوت نەماوە.. بەڤیدیۆ

-دوور لەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پلە و پۆست دروستیان کردووە، پێکهاتە جیاوازەکانی شاری کەرکوک پێکەوە وێنەی ژیان دەنەخشێنن.. بە ڤیدیۆ

-گوڵستان سەعید، پەرلەمانتارى هەرێمى کودستان لە فراکسیۆنى بزوتنەوەى گۆڕان، ڕایدەگەنێت، کە یەکێتى و پارتى بەربەستى سەرەکین لەبەردەم پێکنەهینانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان، دەشڵێت: بزوتنەوەى گۆڕان جێکردنەوەى بەرنامەکانى لە کابینەى حکومەتدا بەلاوە گرنگترە لە پۆست.. بە ڤیدیۆ

- چالاکوانێکی ئێرانیی ئاماژە بە مایەپوچبوونی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات دەکات و دەڵێت: هێزی ئازادیی هەرگیز بەند ناکرێت، دوای ئەو پیلانگێڕییە نەک هێزی ئازادیی لە بەرامبەر فاشیزم و سەرمایەداریی کەمینەکرد، بە پێچەوانەوە بەهێزتر و گەشاوەتر پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادیی تێکشکاند..

-دکتۆر کامیران بەرواریى، ئاماژە بەوەدەکات، ئەو ١٨ چالاکوانەى بادینان بە ماددەى ١٥٦ى یاساى عێراقى دەستگیرکراون، کە تایبەتە بە هێنانى هێزى بیانى و سیخوڕیى کردن، هەموو ئەمانەش حکومەت خۆى پێى تاوانبارە، هەروەها دەڵێت: هەرێمى کوردستان بەرەو ئەوە دەڕوات ببێتە سەربازگەیەکى گەورە.. بە ڤیدیۆ

-سەرکردەیەکی یەکێتی ئاشکرای دەکات، کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) ڕێککەوتنێکی سیاسیی واژۆ دەکەن و بڕگەکانی وەک بڕیاری هاوبەش، بازرگانیی، پەیوەندیی دەرەوە و چەند بڕگەیەکی دیکە لەخۆ دەگرێت.. بەڤیدیۆ