ڕۆژەڤی ١١-٣-٢٠١٩

- لە شاری کەرکوک گردبوونەوەی وانەبێژەکان بەڕێوەدەچێت، لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک، لە دژی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، چونکە کرێی وانەبێژان خەرج ناکات، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


- لە پارکی شانەدەر لە هەولێر بە بەشداری ٥٠ کۆمپانیا و نەمامگە یەکەمین پێشانگای گوڵ و دار دەکرێتەوە، بۆ یەکەم جاریش جۆرە دارێک نمایش دەکرێت بە ناوی پاولۆنیا، کە خێراترین دارە لە جیهان لە گەشەکردندا، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ.. بە فۆتۆ

- بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی هەولێر، کە ٢٨ ساڵە، ٢٨ نەمام دەچێندرێت و ٢٨ باڵندە ئازاد دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ

- تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان بە بۆنەی ٨ی ئازار، سێ فیلمی تایبەت بە کێشەکانی ژنان نمایش دەکات، هەروەها پارچەیەک هۆنراوە پێشکەش دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی دیالۆگ، لە سلێمانی.. بە ڤیدیۆ

-لە بناری قەندیل ئاهەنگێکی جەماوەریی بەبۆنەی ٨ی ئازارەوە بەڕێوەدەچێت.. بە ڤیدیۆ

-گروپێکی دیکە لە ڕیکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێوارە بە ڤیدیۆ

- شارەزایەکی بواری مێژووی شاری کەرکوک ئاشکرایدەکات، بەشێک لە ئاسەوارەکانی گومەزە شینەکەی ناو قەڵای کەرکوک، کە مێژوویەکی دێرینی هەیە، دزراوە و لە مۆزەخانەی تۆپ قاپی شاری ئیستەنبوڵە. ڕۆژنیوز لە بەدواداچوونێکدا زانیاری زیاتر لە بارەی گومەزە شینەکەی کەرکوک و دزینی ئاسەوارەکان دەخاتەڕوو.. بە ڤیدیۆ

- د. کامەران مەنتک، مامۆستای زانکۆ، پێیوایە کە توێژی ڕۆشنبیر لە هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە ببنە سەرقافڵەی کۆمەڵگا و بەسەر حزب و گروپدا دابەشبوون، ئەوەش بە هۆکار دەزانێت، کە ڕۆشنبیرەکان لە چوارچێوەی حزب و گروپدا بیردەکەنەوە نەک لە چوارچێوەی ستراتیژی نەتەوەیی.. بە ڤیدیۆ

- مامۆستایان و فەرمانبەران دڵخۆشن بە لابردنی پاشەکەوت لەسەر مووچەکانیان، ئاماژە بە کاریگەرییە خراپەکانی پاشەکەوتی مووچە دەکەن و دەڵێن کە "خەڵک هەبووە لە تاو بێ پارەیی خۆی کوشتووە"، لابردنی پاشەکەوتیش بە دەستکەوت نازانن، بەڵکو پێیان وایە، کە ئەرکی حکومەتە. ئەوان هەروەها چاویان لە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانە.. بە ڤیدیۆ