ڕۆژەڤی ١١-٤-٢٠١٩

-شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.


-کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.. کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک.. بە ڤیدیۆ

- یادەوەریی ٣١ ساڵەی ئەنفال لە کفری دەکرێتەوە، بە ماراسۆنی ژینگەیی و وتار و چالاکیی هونەریی و سیمیناری زانستی، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

- دیداری نێودەوڵەتی عادیلە خانم بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەڵەبجە.

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی گروپێکی نوێ هەدەپە لە هەولێر مانگرتن دەستپێدەکەن.. بە ڤیدیۆ

- لە یادی ٣١ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لە بەردەم وەارەتی داد و کاتژمێر ١١ لە بەردەم داواکاری گشتی گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت لە هەولێر.. بەڤیدیۆ

- لە هەفتەی فلیم، ناوەندی کلتوری چۆمان، فیلمی سینەمایی (کچانی خۆر) نمایش دەکات، کە باس لە ڕۆڵی ژنانی کورد دەکات، کە وەک شەڕڤان و گەریلا، دژ بە داعش پارێزگاری کە خاکی کوردستان دەکەن، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو.. بەڤیدیۆ

- خوێندنگای خۆری بنەڕەتی و باخچەی بەهەشت شانۆگەرییەک بە ناونیشانی Saman’s coming back of Anfal- گەڕانەوەی سامان لە ئەنفال، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە زانکۆی گەرمیان.. بەڤیدیۆ

- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان دەڵێت، کە لە کۆنگرەی ٦ی حزبەکەیاندا داوای کۆنگرەی نەتەوەییان کردووە، دەشڵێت: پێویستە هەموومان نێوماڵی کورد ڕێکبخەین.

- داگیرکاریی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامە، کاردانەوەکانیش دژ بەو داگیرکاریی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبن و هەموو پێکهاتەکانی گرتووەتەوە، کاکەیی و زەردەشتییەکان داوای یەکدەنگی کورد دژی دەوڵەتی تورک دەکەن، پێشیانوایە، نابێت چیتر حکومەتی هەرێم بێدەنگبێت.. بە ڤیدیۆ

- شروق عەبایچی، ژنە سیاسەتمەدار و ئەندامی خولی پێشویی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، کە دەبێت پارێزەران و کەسوکاری سەردانی ئۆجالان بکەن و کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێندرێت، دەشلێت "ئۆجالان و حزبەکەی کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە و جیهانیش هەیە".. بە ڤیدیۆ

- عادیلە خانم، کە یەکێکە لە ژنە دیارەکانی سەدەی ڕابردوو، جگە لەوەی بۆ ماوەی چەند دەیەیەک ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە بەرێوەبردنی کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی عەشیرەتی جاف و شاری هەڵەبجەدا گێڕاوە، هاوکات لەمێژووی کورددا بووەتە یەکێک لەو ژنانەی کە بەلێهاتوویی و کارەکانی سەلماندویەتیی کە ژنان دەتوانن ڕۆڵی زۆر کاریگەر بگێڕن.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە