ڕۆژەڤی ١١-٥-٢٠١٩

- ئۆپۆزسیۆن بە بنەمایەکی بەهێز بۆ هێشتنەوەی دیموکراسی بە زیندوویی دادەنرێت، چونکە کار لەسەر دیاریکردنی ناهاوسەنگییەکان و گەشەپێدانی هۆشیاری سیاسی جەماوەریی دەکات، بەڵام تەمەنی ئەم بەرە سیاسییە لە هەرێمی کوردستان زۆر ناخایەنێت و بەشێکیان دەچنەوە بازنەی دەسەڵات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک.. ڕاپۆرتی تایبەت


- هاوڵاتیانی سەیدسادق پشتیوانی بۆ مانگرتووان و یەکێتی نەتەوەیی دووپاتدەکەنەوە، پێشیانوایە سەرخستنی چالاکی مانگرتووان پێویستی بە پاڵپشتی گەل و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، باس لەوەش دەکەن، کە حزبەکان بەهۆی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیانەوە نەیانتوانیوە یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن، جەختیش دەکەنەوە کە مانگرتنەکان کاریگەرییان دەبێت..بەڤیدیۆ

- پزیشکێکی ژن لە شاری کەرکوک، وەک کارێکی مرۆیی هەفتەی دوو ڕۆژلە نۆرینگەکەی چارەسەری منداڵانی شارەکەی دەکات بێبەرامبەر، پزیشکەکەش دەڵێت: لەڕێگای چەند هاوڕێکیەوە لە بەرنامەیدایە لە داهاتوودا تاقیگە و سۆنەریش بکات بە بێ بەرامبەر.. بەڤیدیۆ

- بەرپرسی كۆمیتەی كەركوكی حزبی سۆسیالست دیموكرات دەڵێت: توركیا بە بێ حیسابكردن بۆ هەرێم و عێراق چاوی بڕیوەتە كەركوك، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت: توركیا كەركوك وەك شارێكی وڵاتەكەی تەماشا دەكات.. بەڤیدیۆ