ڕۆژەڤی ١١-٦-٢٠١٩

-لەدیوەخانی کلتوری سەرا، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە و گۆرانی بۆ سێ شاعیر و گۆرانی بێژ زاهیر جەلال ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە.. بەڤیدیۆ


-شانۆگەی (پلانی پیرەکان) لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشدەکرێت، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ

- لە ژێر ناونیشانی (بەرەو نوێبوونەوە) لە ھۆڵی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان\ ھەولێر، سیمینارێک لەلایەن ھەردوو توێژەر(سامان حسن، دومینا ماندەت) پێشکەش دەکرێت، ناوەڕۆکی سیمینارەکە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی لەھەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ

-تائێستا چەندین هاوڵاتی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە شەهیدبوون، دەیان گوندی سەرسنووریش چۆڵکراون، جگە لەوەش بۆردومانەکان زیانی گەورەیان بە ژینگەی هەرێم گەیاندووە، شارەزایانی بواری ژینگەش ئەوە دەخەنەڕوو کە بۆردوومانەکان ژینگە لە سەوزبوونەوە بۆ ڕەساسی بوون دەبات، داواش دەکەن پسپۆڕان بانگهێشت بکرێن تا لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن..تایبەت

- چاودێران و ڕۆژنامەنووسانی شاری كەركوك، لە دۆخی شارەکە نیگەرانن و پێیان وایە، کە ئیدارەی ئێستای پارێزگاکە بە چاوی تۆڵەكردنەوە لە كورد حوكم دەكات، دەشڵێن، خەڵی کەرکوک لەم دۆخە ڕازی نین و ناشیانەوێت هەمان عەقڵیەتی پێش شانزەی ئۆكتۆبەر حكومیان بكات..بەڤیدیۆ

- باست حەمەغەریب، کە ساڵانێکە شیعری کلاسیک بەدەنگ دەخوێنیتەوە و گوێگرێکی زۆری لەدەوری خۆی کۆردووەتەوە، شیعری کلاسیک بە خەزێنەیەکی ئەدەبیی گرنگ بۆ کورد ناودەبات و داوای کۆکردنەوە و پاراستنی دەکات..بەڤیدیۆ

- سەرۆكی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی دەڵێت: "ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە ١٦٠ كەیسی گەندەڵیمان داوەتە لایەنە پەیوەندارەكان و تا ئێستا بەدواداچوون بۆ ٣٥ کەیسیان کراوە، بەڵام هیچ کام لەو کەیسانە یەکلا نەبووەتەوە، بەشێک لەو کەیسانەش تایبەتن بە كەیسەكانی نەوت و زەوی زار"..بەڤیدیۆ

- هاوژین مەلائەمین، نووسەر و توێژەر دەڵێت: ئەگەر لەباشوری کوردستان گوێ لە پەیامەکەی ئۆجالان نەگیرێت و کاربۆ یەکڕیزیی لایەنەکان نەکرێت ئەوا پشێویی لە باشوری کوردستان دروستدەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات، کە پەیامەکانی ئۆجالان پەیامێکی گرنگە لەدۆخێکی هەستیاردا… جاوپێکەوتن.. بەڤیدیۆ