ڕۆژەڤی ١١/٧/٢٠١٠

*لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە سنوری شارۆچكەی كەلار لە گەرمیان لە ٨% كەمترە، ئەوەش زۆر دوورە لە ستانداری جیهانییەوە، كە پێویستە ڕێژەی سەوزایی لە هەر شار و شارۆچكەیەك لە ٢٥% كەمتر نەبێت. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز. وێنە و ڤیدیۆ


*ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ دووەمجار ڕایگەیاند، هەموو ئەو هێرش و بۆردوومانانەی تورکیا دەیکاتە سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان خەتای پەکەکەیە و پەکەکە بەشێکی زۆری هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، لەمبارەیەوە ڕۆژنیوز بابەتێکی تایبەتی ئامادەکردووە لەسەر هەبوونی پەیوەندییەکانی سوپای تورک و پارتی و بوونی بنکە سەربازیی و سیخوڕییەکانی سوپای تورک لە هەرێمدا.. وێنە و ڤیدیۆ


*بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک لە گوندی دووگومان سەربە شارەدێی سەنگەسەر لە شارۆچکەی قەڵادزێ ژنێک "بە پەت خۆی خنکاندووە."

*جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی کۆتاییهات و بەپێی زانیارەکان رۆژی پێنج شەمەجیاکردنەوەی دەنگدان لەهەولێر دەست پێدەکات

*‎شەوی ڕابردوو کاتژمێڕ ١٢:٠٠ لە شەقامی حسێنیی نزیک گەراجی شاری سنە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارهەڵگرێکی سووتەمەنی و پاسێکی گەشتیاریی خۆیان بەیەکدا کێشا و بارهەڵگرەکە تەقییەوە و لە ئەنجامدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

*ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەم ئەندامان گرددەبنەوە وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر کەمی مووچە و خراپی گوزەرانیان.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ژینگە پارێزان دژ بە کوشتنی سەگ گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.. بە وێنە و ڤیدیۆ