ڕۆژەڤی ١١-٩-٢٠١٨

*بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دوای دواخست و دنگۆی دواخستنی پرۆسەکە، ئەمڕۆ بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.


*ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، 'دیداری دیلان' لە شاری و لە تەلاری هونەر، کاتژمێر ١١:٠٠ دەسپێدەکات.

*چاودێرێكی سیاسی پێیوایە، کە خۆپیشاندانەكانی بەسرە زەمینەی پێشووتریان هەبووە، چونکە لەگەڵ ئەوەی داهاتێکی زۆری هەیە، لەهەمان کاتدا ئیدارەیەکی شکستخواردووی هەیە، دەشڵێت: ئەوەی لە بەسرە ڕوودەدات زەنگێکی مەترسیدارە، بەڵام دەکرێت بەشێوازی جیاواز لە هەرێمی کوردستانیش دووبارە ببێتەوە..بەڤیدیۆ

*سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕایدەگەێنێت، کە موسڵ پێویستی بە ١٠٠ ملیار دینارە بۆ ئاوەدانكردنەوەى، دەشلێت: ئەوەى پێویست بووە بۆ موسڵ بکرێت نەکراوە.

*ئازاد بەرزنجی، ڕایدەگەیەنێت، کە پارچە پارچەبوونی کورد و کێشە ناوخۆییەکان، زەمینەی خۆشکردووە بۆ دەستوەردانی بێشەرمانەی دەوڵەتانی دەوروپشت، دەشڵێت: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان، کورد پێویستی بە یەکڕیزییە.

*بە كردنەوەی ڕێگای سەرەکیی نێوان كەركوك- هەولێر، زۆرێک لە دووکانی سەر شەقامەکە کرانەوە و کار گەڕایەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ کەس، کە بە هۆی داخستنی ڕێگاكەوە بێ كار بووبوون.