ڕۆژەڤی ١١/٩/٢٠١٩

-تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات، شوێن ،چوارباخ، ناوەندی تەڤگەری ئازادی، کاتژمێر، ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ


-ئەمڕۆ کۆڕێک بۆ پێشکەوتن و دامەزراندنی ژنان لەبواری پۆلیس بەڕێوەدەچێت، شوێن، هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکوک، کاتژمێر، ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

- بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ ئەبنەوە، شوێن، بینای پارێزگا، کاتژمێر:١٠:٠٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

--ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان بەشی ژینگە لەشاری هەڵەبجە، هەڵدەستێت بەبڵاوکردنەوەی هەزار تورەکەی قوماش، شوێن، ڕادیۆی دەنگی نوێ، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ   

- هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، له‌ به‌رامبه‌ر بێدەنگییان دژ بە داگیركارییه‌كانی دەوڵەتی تورک، ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌ت و حیزبەکانی هەرێم دەکەن و داوادەکەن لەگەڵ خەڵکدا دژ بەو داگیرکارییانە بوەستنەوە و هەڵوێستیان هەبێت.

- هاوڵاتیانی باشوری کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەرچوار پارچەی کوردستان پیلانگێڕیی لەسەر کورد هەیە و تاکە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانگێڕییانەش یەکێتیی ناوماڵی کوردە، پێشیان وایە: بازرگانییەکان وایکردووە ناوماڵی کورد بە پەرتەوازەیی بمێنێتەوە..بەڤیدیۆ

- لە شارەدێی سیروان، تەنها یەک باخچەی ساوایان هەیە ئەویش هیچ مەرجێکی باخچەی تێدانییە و شیاو نییە بۆ منداڵان، دانیشتوانەکەشی ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، بەهۆی نەشیاوی باخچەکە و زۆری ژمارەی منداڵەکان لە پۆلەکاندا منداڵەکانیان هیچ فێرنابن، بەڕێوەبەری شارەدێکەش دەڵێت: چەندین جار داوایان لە سەروو خۆیان کردووە بۆ دروستکردنی باخچەیەکی دیکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبووە..بەڤیدیۆ