ڕۆژەڤی ١١/٩/٢٠١٩

-لە هەڵەبجە شانۆی خەج و سیامەند نو سێوی ٢١ نمایش دەکرێن..کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ


- لەژێر دروشمی"لە بایکۆتەوە بۆ وەدەرنانی سوپای داگیرکەر"خۆپیشاندانێک لە شاری سلێمانی بەڕیوەدەچیت، شوێن، شەقامی سالم"سەهۆڵەکە"، کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دواینوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-ڕێکخراوی نوێگەر لە بازاڕی مۆسیقا لە شاری سلێمانی، چالاکییەک بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی ئەنجام دەدەن..کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ

- هونەرمەند جەزای ساز باس لە کاریگەریی ڕۆڵی هونەرمەندان دەکات لە پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کورد-دا و دەڵێت، کە هونەرمەندان دەتوانن بە هونەرەکەیان داوای تەبایی و بکەن و یەکڕیزیی نیشتمانیی پێکبهێنن..بەڤیدیۆ

- باسوق و سجوق، دوو جۆر شیرینین، کە بەشێکن لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان و بەشێوازێکی تایبەت و بە چەندین تامی جیا جیا لە گوندەکانی کوردستان بەرهەمدەهێندرێت، شەوچەرە و دانیشتن و کۆڕەکان شیرینتر دەکات..بەڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی گەرمیان داوا دەکەن، کە هەموو لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان بەلاوەبنێن دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان، هەروەها داوا دەکەن هاوڵاتیان و تەواویی ڕێکخراوەکان دژی داگیرکاریی هەڵوێستیان هەبێت، دەشڵێن: داگیرکارییەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا مەترسی لەسەر باشور زیاتر دەکات..بەڤیدیۆ

- هاووڵاتیانی شارۆچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە پێویستی دەزانن  خەڵك ڕوو لە بەرهەمی ناوخۆیی بكات، دەشڵێن:  لەڕووی ئاسایشی خۆراك و پاراستنی سەرمایەی ناوخۆیی سودی هەیە و لەهەمانكاتیشدا گرنگی دان بەبەرهەمی ناوخۆیی  و بایكۆتی كاڵای توركی هەڵوێستە لە دژی داگیركاری  و كۆمەڵكوژكردنی كورد.

- بەهۆی زۆری خواست لەسەریان، لە بازاڕ و فرۆشگاکانی گەرمیان، پاککەرەوە و جوانکاری، ڕۆن، بەرهەمە سپییەکان و هەموو بەرهەمە خۆماڵییەکان بازاڕیان گەرم بووە، فرۆشیاران و هاوڵاتیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و شتومەکی تورکی..بەڤیدیۆ