ڕۆژەڤی ١٢-١٠-٢٠١٨

*لە هۆڵى بۆنەکانى شارەدێی قەرەهەنجیر-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک، یادى شەهید، شەهید سەکەوت گابار دەکرێتەوە.. کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک.. بە ڤیدیۆ


*فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی لە ڕۆژی سێیەمیدا بەردەوامە.

*پزیشکێکی پسپۆڕى چاو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ بەکارهێنانی هاوێنە بەبێ هۆشیاری ڕەنگە برین دروستبکات لە گلێنەی چاودا، ببێتەهۆی ئەوەی میکرۆب کۆببێتەوە و ببێت بە ئلتیهابات لەسەر گلێنەی چاو، زۆرجاریش وادەکات چاوەکە پێویستى بە نەشتەرگەرى هەبێت..بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.. بە ڤیدیۆ

*لە شارۆچکه‌ی سۆران، هاووڵاتیان له‌به‌ر دابه‌ش نه‌کردنی نه‌وت په‌نا بۆ بڕینی دار ده‌به‌ن بۆ وه‌رزی زستان، به‌ڵام بڕینی ئه‌م دارانه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌که‌ دروست دەکات.. تایبەت بە ڕۆژنیوز.. بە فۆتۆ

* كادێرێكی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت لەدوای 16 ئۆكتۆبەر رێكەوتنی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی كۆتایی هاتووە، كادیرێكی یەكێتیتیش دەڵێت یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە سیستەمی دوو ئێداری بهێنین لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان.. تایبەت بە ڕۆژنیوز.. بە ڤیدیۆ