ڕۆژەڤی ١٢-١٢-٢٠١٨

- سێیەمین دیداری لوتکەی ژنانی سەرکردە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت بە دروشمی بە بەشداری کارای ژنان کوردستان بەهێزتر و پێشکەوتووتر دەبێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ .. بەڤیدیۆ


- لەسەر ڕاوکردنی ڕیشۆڵە گروپی کشتوکاڵی ARD بە هاوکاری قایمقامییەتی سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازدەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر٢:٣٠ لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی..بەڤیدیۆ

- خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان و مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى باڵا لە هەولێر کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ

- مەراسیمی کردنەوەی پێشەنگای شەبەنگێک لە نەغمە و شیعر و ڕەنگ-ی هونەرمەندان ڕێبوار سەعید و عەدنان کەریم بەڕێوەدەچێت، لە ئەمنەسورەکە کاتژمێر ٣ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

لە ٢١ی مانگی ڕابردوو، ئەندامانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە لە باشوری كوردستان، دژی بەردەوامیی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و پشتگیری لە مانگرتنی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كەجەدە لە زیندانیی ئامەد، دەستیان بە مانگرتنی خولی كردووە و بەردەوامە.

- کەمپینی با چیتر هۆزانەکان نەبنە قوربانی ڕادەگەیەنرێت کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی ماتەمینی هۆزان شکاک کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ لە هەولێر لە بەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان.. بەڤیدیۆ

- ڕۆژنامەنووسانی شارۆچکەی کەلار، سیستم و فکر و تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، بە چارەسەر دەزانن بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشدەکەنەوە دەبێت ئۆجالان ئازادبکرێت چونکە ئازادکردنی ئەو، هەوێنی یەکسانی و ئاشتەواییە.

- بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە چڕەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دوو مەتر و نیو بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمیش دەڵێت، بەرهەمهێنانی کارەبا لەو بەنداوە بۆ دوو هێندە زیادیکردوە، ئەوەش دەتوانرێت ٣٠خولەک پێدانى کارەباى نیشتیمانى پێزیادبکرێت.

- دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە سەربەخۆیی سیاسیی و گەڕانەوە بۆ ئیرادەی گەلی کورد بە گرنگ دەزانێت، دەشڵێت: دەبێت بە هەڵوێستی هاوبەش پەیام بدەینە ئەو وڵاتانەی، کە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان دەکەن، کە ئێمە یەک هەڵوێستمان هەیە و کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خۆمان دەکەین.

- ژمارەیەک لە ژنانی  چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر، پاڵپشتی لە مانگرتووانی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشوری کوردستان دەکەن، دووپاتیدەکەنەوە، بە هەموو شێوەیەک هاوکار و هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی فشار لەسەر حکومەتی تورکیا دروستبکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی مانگرتووەکان.

لەم چوارساڵەى دوایدا، دەوڵەتى تورک، بە شوێوەى جیاجیا لە هەوڵى ئەوەدایە، کە هەیمەنەى خۆى لە شارى کەرکوک بسەپێنێت و بەڕێوبەرى شارەکە بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆیەوە، ئەوەش پێکهاتەکانى کەرکوکى نیگەران کردووە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.