ڕۆژەڤی ١٢-١٢-٢٠١٩

ئەمڕۆكاتژمێر ١٠:٠٠، كەنەكە و ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمێنستی ئێران-كۆمەڵە، دەربارەی یەكێتی نەتەوەیی لە زڕگوێز كۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، لە بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانیی لە سلێمانی، سمینارێک بۆ د.محەمەد خانی ساز دەکات.

-لەژێرناونیشانی"ژن، ئاسایش، ئاشتی و ڕەنگکردنی جیهانی پرتەقاڵی"کۆمەڵەی ژنانی بەغداد لە کەرکوک، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دژی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەبەن، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-لە شارۆچکەی گەلاڵەی سەر بە چۆمان، پڕۆژەی چاندنی ٥٠٠ بەڕوو بەڕێوەدەچێت، شوێن، گوندی ئۆمەراوە، کاتژمێر، ٠٢:٠٠ی داوی نیوەڕۆ.

-بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی بەردەم جوتیاران، ئەنجام دەدات، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-گەلەری شانەدەر لە شاری هەولێر بووەتە شوێنی ئاڵووگۆڕی کلتوری کوردو کلتوری ولاتان، بەڕێوەبەری گشتی گەلەرییەکەش ڕایدەگەیەنێت: ئەم گەلەرییە ئێستا بووەتە ناوەندێکی هونەری کورد کە تاوەکو ئێستا یەکەم ناوەندە بەو شێوەیە کاری هونەری تێیدا بکرێت.

-ئامارێک نیشانی دەدات، مانگانە لە هەرێمی کوردستان ٨٤٨ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرەکان ڕوودەدات، شارەزایانیش هاوسەرگیریی پێشوەختە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوە دەستنیشان دەکەن.

-توێژە جیاوازەکانی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکەن، ئامانجی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، زیندوکردنەوەی خەونی داگیرکارییەکانی سەردەمی عوسمانییە، بۆ ئەوەش لە داگیرکردنی عەفریندا هەنگاوی کرداری بۆ خەونەکەی ناوە و درێژەی خەون و پیلانه داگیرکارییەکانیشی تا کەرکوک و باشوری کوردستانە، هەروەها داوای یەکهەڵوێستی و دەرکردنی سوپا، بنکە و بارەگا سیخوڕی و سەربازییەکانیانی تورکیا لە باشوری کوردستان دەکەن.

-هاوڵاتیانی هەولێر هەوڵەکانی کەنەکە بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی بە ئەوپەڕی دڵسۆزیی ناودەبەن و بەپێویستی دەزانن، لایەنەکان بە ئەرێنیی وەڵامی بدەنەوە، دەشڵێن: کورد هەرکات یەکگرتووبێت، ئاسان بە ئامانجەکانی دەگات.