ڕۆژەڤی ١٢-٣-٢٠١٩

- دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


-لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە شاری هەولێر گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن..بە ڤیدیۆ

-ئەمڕۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی قامیشلۆیە و بەو بۆنەیەوە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا لە کامپی باریکە مەراسیمێک بەڕێوەدەبات.. کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە.

- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە بەردەم پرسگەی سەرەکی زانکۆ لەسەر ڕێگای ڕاپەڕین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن و هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی..بە ڤیدیۆ

- بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک لە یادی ٢٨ ساڵەی گولەبارانکردنی ٣٣ پێشمەرگەی قارەمان لە ناو کەرکوک، مەراسیمێک سازدەکات، ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی ٣٣ شەهیدەکە لە شۆریجە لە کەرکوک..بە ڤیدیۆ

- لە کفری هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی وازهێنان لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە و مادە هۆشبەرەکان بەڕێوەدەچێت، بە چاودێری قایمقامی کفری، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی.

- نەخۆشییەک لەناو پەلەوەرەکانی شارەزوور-دا بڵاوبووەتەوە و دەیان پەلەوەر مرداربوونەتەوە، هاوڵاتیان ڕەخنەیان لە بەدەمەوە نەچوونی تەندروستیی هەیە و بەرپرسێکیش دەڵێت: هیچ دەرمانێکمان نییە بیدەین بە خاوەن پەلەوەرەکان.

- د.کامیران بەرواریی، مامۆستای زانکۆ بە گرنگیی دەزانێت، کە ڕۆشنبیران ڕۆڵ بگێڕن لە لێکنزیکبوونەوەی پارتە سیاسییەکان و دانانی ستراتیژێکی نەتەوەیی، دەشڵێت: ئەرکی ڕۆشنبیرانەکە نەخشەی دواڕۆژ و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانە دابڕێژن.. بە ڤیدیۆ

- دوای 31 ساڵ لە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هێشتا ئاسەواری ئەو تاوانە  لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکەدا بەڕوونی ماوە، کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە حکومەتی هەرێم ساڵانە لە یادی کیمیاباراندا کۆمەڵێک بەڵین دەدات بەڵام دواتر نایباتە سەر.. بە ڤیدیۆ

- ڕێکخراوەکانی ژنان بە پەرۆشن بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز و بەرپرسی کۆمیتەی دبلۆماسیی کژار دەڵێت'بە ڕەنگی بەرخۆدانەوە بەرەو پیریی نەورۆز دەچین، نوێنەری کۆنگرەی ستار-یش دەڵێت: با نەورۆز بکەین جەژنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ.. بە ڤیدیۆ

- لە سنوری شارۆچکەی کفری، خوێندنگایەک، بەهۆی داڕزانی بیناکەیەوە، لە سەربازگەیەکی کۆنی وێرانبوو دەچێت، بەو هۆیەشەوە مەترسی لەسەر ژیانی ٤٠٠ خوێندکاری خوێندنگەکە دروست بووە. ئەوەش لەکاتێکدایە پێنج ساڵە دەستکراوە بە دروستکردنی خوێندنگایەکی ١٨ پۆلیی لە سنورەکە، بەڵام هێشتا تەواو نەکراوە.. بە ڤیدیۆ