ڕۆژەڤی ١٢-٨-٢٠١٩

- هونەرمەند ئەرجومەن هەورامی، کە خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی فۆلکلۆرییە و ساڵانێکە گۆرانی بە زاراوەی هەورامی و سۆرانی دەڵێت، لە ئێستادا نیگەرانە لە هونەری کوردی و پێیوایە کە کلتور و هونەری تورکی و فارسی تێکەڵ بە کوردی کراون، هەروەها ئاماژە بە دوواین بەرهەمی خۆی دەکات و دەشڵێت، بۆ هەمیشە دەستبەرداریی هونەری گۆرانی وتن دەبێت.


- لەناو باخچەیەکی خنجیلانەی ناوبازاڕی سلێمانیدا، کورسییەکی داناوە و کرێکاری بیانی و خانەخوێ سەرەیان گرتووە تا هیوا قژیان بۆ چاک بکات، هیوا ئەم کارەی بە خزمەتێکی بچووک دەزانێت، بەڵام لای کرێکارەکان خزمەتێکی گەورەیە.

- هاوڵاتیانی گەرمیان نیگەرانن لە پەرتەوازەیی لایەنەکان و داوا دەکەن، هەموو لایەنەکان واز لەبەرژەوەندی حزبی بێنن و نەهێڵن جارێکیتر باشوری کوردستان داگیربکرێتەوە.

ک.س