ڕۆژەڤی ١٢-٩-٢٠١٨

*بەشێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی لە شاری هەولێر، بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مانگرتن ڕادەگەیەنن، کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان..


*تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕادەگەیەنێت، کاتژمێر ١١:٠٠ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە سلێمانی.

* دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی، پێی وایە، حکومەتی نوێی عێراق ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات لەبەرئەوەی ناکۆکییەکان زۆرن، باس لە ناوخۆی شیعە دەکات و لەم چوارچێوەیەدا بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

*به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ لە گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە گەرمیان پێشێلکارى بەرامبەر مافى مرۆڤ و لیدان هەیە، بەتایبەت لە قۆناغى لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکان و لە کەرتى تەندروستى بەرامبەر نەخۆش و چەند حاڵەتێکیش لە کەمپەکاندا ڕوویداوە، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

*یەکێک لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی هەیە، یەکێکی دیکە منداڵەکانی فرۆشراون، ئەوی تریان خەڵەتێندراوە، یەکێکی دیکە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر، لە کۆتاییشدا دوو ژن کە هانایان بۆ پەناگەی ژنان بردبوو، لەوێ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا..بەشی سێیەمی دۆسیەیەکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

* ئه‌ندامێکی دەفتەریی سیاسیی حزبی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، کە کورد تاکاره‌ساتی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت بیر له‌ یه‌کڕیزی ناکاته‌وه‌، دەشڵێت: یەک دەنگی و یه‌کڕیزی بۆ کورد له‌ نان و ئاو پێویستره‌.

* چارۆکەی پشتی ژنانی گەریلا بووەتە ناونیشانی ناوەندێکی ژنان، کە بەرهەمە هونەریی و دەستییەکانی خۆیانی تێدا نمایش دەکەن پەیوەندییەکانیشیان زیاتر پتەو دەکەن.

*کاتژمێر ١١پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، حاکم تاریق حەیدەر قائیمقامی کۆیەو بەڕیوەبەری بۆلیس و بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەی سەربە پاریزگای هەولیر، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەکەن لەسەر ھێرشەکەی سەر دیموکرات.