ڕۆژەڤی ١٣-١٠-٢٠١٩

- ئەمڕۆ هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە بانکی خوێن لە شارۆچکەی شیلادزێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچیت، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.


-ئەمڕۆ کاتژمێر٠٤:٣٠ی ئێوارە، ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی بازیان و تیپی ٢٣ی سورداش و پێشمەرگە دێرینەکان و ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن، شوێن، باخچەی شەهیدان-بازیان.

-ئەمڕۆ لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەشاری هەولێر زیاتر لە ٢٠ حزبی کوردستانی سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا، کۆدەبنەوە، کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی.

- ئەمڕۆ ڕێکخراوی دیداری ئاشتی لە کونسوڵخانەی فەرەنسا سوپاسنامەی گەلی کورد بە حکومەت و گەلی فەرەنسا دەدات لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرو هاوسۆزییەی کە هەیەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرش و داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک، کاتژمێر٠١:٠٠ی دواینیوەڕۆ لە هەولێر.

- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شارەزوور، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، شوێن، ناوبازاڕی هەڵەبجەییەکان، کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارە.

- خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات، شوێن، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

- بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی نۆبڵ، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا هاوسۆزی خۆی دەردەبڕێت، شوێن، پەیمانگای نۆبڵ، کاتژمێر٠١:٠٠ی دواینیوەڕۆ.

- توێژە جیاوازەکانی گەرمیان، هەڕەشە و داگیرکارییەکانی تورکیا بۆسەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەن و بە مەترسی دەبینن بۆسەر تەواوی گەلی کورد و داوای کۆدەنگی و هەڵوێست لە تەواوی گەلی کورد و حکومەت و پەرلەمان و لایەنەکان دەکەن، بۆ وەستاندنی داگیرکاریی.

ک.س