ڕۆژەڤی ١٣/١٢/٢٠١٨

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی، یەکەم دیداری کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە شاری هەولێر بەڕێوەبەڕێوەدەچێت.


-مانگرتن لە خورادنی چالاکوان لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشوری کوردستان لە چەندەمین گروپدا بەردەوامە.. بەڤیدیۆ

-بەبەشداری زیاتر لەشەست یاریزانی بنکەی سەیدسادقی پەیمانگای هونەری بەرگری ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠، نمایشی کۆنفۆ شاوڵین ئەنجام دەدات، ئەم دووەمین نمایشی لەوجۆرە یەو یاریزان لەئاست و تەمەنە جیاوازەکان بەشدار دەبن.

ئامادەیی خانزادی کچان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی خوێندنگەی خانزادە ڤێستیڤاڵێکی ئەرشیفی خانزادو هاوکات کلتوری سازدەکەن..بەڤیدیۆ

-عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان، لە چەندین نوسین و لێدوانیدا، باسى چارەسەرى کێشى ناوچە دابڕیندراوەکانى باشورى کوردستان و شارى کەرکوک-ى کردووە و بە تێڕوانین لە دیوە مێژوویەکەى کێشەى ئەو ناوچانە چارەسەرى خستووەتەڕوو، پێى وایە کە کێشەى ئەو ناوچانە بە خۆبەڕێوبەرى دیموکراتى چارەسەر دەبێت.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز لەمبارەیە.