ڕۆژەڤی ١٣-٣-٢٠١٩

کۆبوونەوەی  دەستەی سەرۆکایەتی  پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامدەدرێت لە بینای پەرلەمان، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی… بە ڤیدیۆ


بەدروشمی بە خوێن مان ژیان بەهەڵەبجە دەبەخشین، ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بە هاوبەشی (ڕێکخراوی نوێ) هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ ئاوارە عەرەبەکانی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەکی کیمیای کاتژمێر ١٠:٠٠ .. بە ڤیدیۆ

بەڕێوبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا چەند پرۆژەیەكی گەشتیاریی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕادەگەیەنیت لەگەل هەڵمەتیكی نەمام ناشتن و پاك كردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكانی سنورەكە، کاتژمێر ٠٩:٠٠.. بە ڤیدیۆ
-لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک، لە شاری سلێمانی، سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی ژن لە کایەی سیاسی، ئابووریی،  میدیا و ڕامیاریی، بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٩:٣٠.. بە ڤیدیۆ

-ڕێکخراوی ڕۆژگاری کورد، لە شاری هەولێر، گفتوگۆیەک ڕێکدەخات بۆ گۆڕینی ناوی 'بێوەژن' بۆ 'بێ هاوسەر'، لە هۆڵی ڕێکخراوە نا حکومییەکان، کاتژمێر ٣:٠٠.. بەڤیدیۆ

-هاوڵاتیانی گەرمیان پشتیوانیی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن دەکەن و بە کارێکی پیرۆز و بەواتا ناوی دەبەن، دەشڵێن دەبێت چالاکییەکانی مانگرتن فراوانتر بکرێت، بە ڤیدیۆ.

-گەریلاکانی هەپەگە، دەربارەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و قامیشلۆ قسە دەکەن و ڕایدەگەیەنن: بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدانی هەڵەبجە و قامیشلۆ دووپات دەکەینەوە و گەریلایەکیش دەڵێت: بە گەلی خۆمان دەڵێین کە لەگەڵ ئەوانداین و بۆ ساتێکیش بێت لە تێکۆشانمان خافڵ نابین.. بە ڤیدیۆ