ڕۆژەڤی ١٣-٤-٢٠١٩

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ گروپێکی نوێی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ


- دیداری پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەدەچێت و زۆرترین هەلی کار ڕادەگەیەنرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی پێشەوا.

- گروپی میوزیکی لوڕ بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، کۆنسێرتێک سازدەکات بۆ هاوکاری لێقەوماوانی لوڕستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی.

- کۆنفرانسی گەشەپێدانی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی.

- دەرهێنەرانی کورد نیگەرانن لە بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە لەبری بایەخدان بە زنجیرە فیلمی کوردی بەردەوام سەرقاڵی پەخشکردنی زنجیرە فیلمی بیانین کە بەوتەی ئەوان جگە لە زیان هیچ سودێکی نییە، دەشڵێن: حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە و هیچ سانسۆرێکی نییە بۆ پەخشکردنیان، ئەمەش وایکردووە بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلمی کوردی بوەستێت و ببێتە سفر.. بە ڤیدیۆ

- ئەگەرچی هەڵپەڕکێی کوردی لەبۆنە و ئاهەنگەکاندا هێشتا بەزیندووی ماونەتەوە، بەڵام ژمارەی ئەو گروپانەی بە شێوازێکی پرۆفیشناڵانە پەرە بەهونەری هەڵپەڕکێ دەدەن کەمن، ئەندامانی گروپی هەڵپەرکێکان داوا لە ژنان دەکەن لەپێناو پاراستنی کلتوری کوردیدا بەشداریی بکەن لەگروپەکانی هەڵپەرکێ و پەرە بەتواناکانیان بدەن.. بە ڤیدیۆ

- پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنییەکێتی، ئاماژە بەوەدەکات، کە تورکیا بەردەوام سەروەریی خاکی عێراق پێشێلدەکات و سنوورەکان بۆردوومان دەکات، دەشڵێت: لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەدا وەک فراکسیۆنە کوردییەکان دژی تورکیایاداشتمان داوەتە ئەنجومەنی نوێنەران.