ڕۆژەڤی ١٣/٩/٢٠١٨

-له ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا، پلاندانان، ڕاپۆرتی ڕووپێوی دیمۆگرافیی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەندرێت، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر.. بە ڤیدیۆ


- دکتۆر ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی سەردانی هەڵەبجە دەکات، بەمەبەستی کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە و بەگەڕ خستنی جیهازێکی تایبەت بە ئێسک، کاتژمێر ١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ

-لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی ئەم دواییەی ئێران، مەم بورهان قانع نووسەر و ڕۆژنامەنووس پێی وایە، درێژ کردنەوەی ئەو کارەسات و تاوانانەن کە وڵاتانی ئقلیمی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دەدەن، دەشڵێت: پێویستە گەلی کورد لە بەرامبەر ئەمانەدا یەکدەنگبێت.. بەوێنە

-بەهۆی نەبووی هۆشیاری ژینگەیی و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕووباری چۆمان پیس بووە، ئەو پیسبوونەش مەترسی بۆسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا و ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.. بە وێنە

-بەهۆى بۆردوومانەکەى ئێرانەوە، دانیشتوانی كامپی ئازادی لە کۆیە، كە كوردانی ڕۆژهەڵاتی كورستان تیادا نیشتەجێن ئاوارە بوون و داواى هاوکارى و پاراستنى ژیانیان دەکەن، دەشڵێن: پێمان وابوو هەرێمى کوردستان شوێنێکى ئارامە بۆ ئێمە بەڵام وا نەبوو.. بە ڤیدیۆ

- ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان هەر زیاددەکات، ئەو ژنانەش کە هیچ کامە لە کێشەکانیان چارەسەرناکرێن وەک یەکەم ڕێکار ڕوودەکەنە خۆکوشتن، ڕێکخراەکانیش لە جیاتی دۆزینەوەی چارەسەرییەک بۆ کێشەکان تەنیا گلەیی و ڕەخنە و پێشنیاردەکەن.. بەشی چوارەمی دۆسیەی قڕکردنێکی نەبیندراو.