ڕۆژەڤی ١٤-٢-٢٠٢٠

-ئەمڕۆ ساڵیادی ١٥ شوبات گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان و ڕفاندنییەتی، بەمهۆیەوە سەرەتا کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەربارەی ئامادەکارییەکانیان بەڕێوەدەبەن و کات و شوێنی چالاکییەکانیان ڕوون دەکەنەوە.


-هەمان کۆمیتە، کاتژمێر ٠١:٠٠، لە بەردەم ئیقامەی هەولێر خۆپیشاندانێک دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان بەڕێوەدەبات و تا بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامیی دەبێت.

-هەر کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان، ئەمڕۆ کاتژمیر ٠٢:٠٠، لە شارۆچکەی سەیدسادق چالاکییە بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان لە بەردەم پارکی چنار و هێمن بەڕێوەدەبات.

-هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گوندی شەروێتی بناری قەندیل، بە ڕێپێوانێک گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان شەرمەزار دەکرێت.