ڕۆژەڤی ١٤-٣-٢٠١٩

-لە هەولێر گروپێکی نوێی هەدەپە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.. کاتژمێر ١١:٠٠ بە ڤیدیۆ


- لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت، لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ٣١ ساڵ بەر لە ئێستا لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ کاتژمێڕ ١٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

- کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبەری شەهیدانی هەڵەبجە و پارێزگاری هەڵەبجە هەیە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ یادی ۳۱ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.. بە ڤیدیۆ

- کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پۆلیسی دارستان ھەیە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان لە سلێمانی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە وێنە

- شاندی کەنەکە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانیی لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ

-شاندی کەنەکە لەگەڵ حدک و حدکا کۆدەبێتەوە لە کۆیە.. بە ڤیدیۆ

-لە گوندی کۆچۆی شەنگال دوو گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە بە جاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق.. بە ڤیدیۆ

-شاندێکی ئەنجومەنی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی مانگرتوانی گەرمیان دەکەن، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.
 

- توێژە جیاوازەکانی گەرمیان، باس لەوە دەکەن، لەگەڵ ئەوەی قۆناغی ئێستا هەستیارە، بەڵام هیوابەخشە و بۆ ئەم نەورۆزە ئومێدی زۆریان بەسەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر هەیە، دەشڵێن: دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکییەکانی مانگرتن لە دژی گۆشەگیریی، هیوای سەرکەوتنی گەلی کوردیان زیاتر کردووە.. بە ڤیدیۆ

- لەگەڵ ئەوەی دوو ساڵە مۆزەخانەی سەربازیی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کراوەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا بەهۆی نەبوونی بودجەوە مۆزەخانەکە نەکەوتووەتە سەرپێیی خۆی و بۆ فراوانکردنی چاوەڕێی بەشە بودجەی هەڵەبجە دەکەین.. بە ڤیدیۆ

- سەرەڕای ناکۆکییە زۆرەکانی ناوخۆیان، لایەنە شیعەکان لەسەر مانەوەی حەشدی شەعبی هاودەنگن و دژی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبین، ورژاندی ئەو بابەتەش بە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەزانن.. ەب ڤیدیۆ

- ژنە هونەرمەندێکی شاری سلێمانی بە هونەری سیرامیک بووەتە پارێزەری میژووی سەردەمی زەردەشتیەکان و هانی هاوڵاتیان دەدات کە مێژوو و ناسنامەی ئاینی زەردەشتیەکان بپارێزن.. بە ڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی باشوری کوردستان جەخت لە گرنگیی یەکێتی نەتەوەیی دەکەنوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، بەپێویستیشی دەزانن، ژنان و دایکانی ئاشتی دەستپێشخەری بکەن بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان.. بە ڤیدیۆ

- لە چوارچێوەی پشتیوانییەکان لە چالاکییەکانی مانگرتن بە پێشەنگایەتی پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە وڵاتی سوید پڵاتفۆرمێک بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان دامەزرا.