ڕۆژەڤی ١٤-٥-٢٠١٩

-لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، کە ماوەی ١٥٢ ڕۆژە مانگرتن لە خواردن تێیدا بەردەوامە، کاتژمێر ٠٤:٠٠ی عەسر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەدەچێت.. بەڤیدیۆ


-بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، یاساناسان ئەو کارە بە پێشێلکردنی یاسا لە قەڵەم دەدەن، بەبڕوای ڕۆژنامەنووسانیش "میدیاش لە بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی لایداوە و بووە بە بەشێک لە ململانێکانی لایەنەکان، دادگاش بێ ئاگایە لە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکە.

-به‌رپرسێكی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ‌گه‌رمیان نەخۆشی لیشمانیا ‌زیادیکردووە‌ و له‌ ئه‌مساڵدا، تا ئێستا حه‌فتا هاوڵاتی برینی لیشمانیا له‌جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وتووه‌، ده‌شڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست ڕێگری له‌زیادبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بكرێت‌، پزیشكێكیش دەڵیێت: جۆرێكی ئه‌و نەخۆشییە‌ ده‌بێته‌ هۆی مردن.

-پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و حزبی شیوعی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، یەکێتی نەتەوەیی بە گرنگ دەزانن و داوا دەکەن بەرژەوەندی حزبی پێش بەرژەوەندییە نشتیمانییەکان نەخرێت.

-ئەشکەوتی هەزارمێرد لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی شوێنەوارێکی گرنگی مێژووی و گەشتیارییە بەڵام فەرامۆشکراوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی دەڵێت: زانیاری تەواومان نییە لەسەر ئەو شوێنەوارە و باوەڕیشمان بەو دوو لێکۆڵینەوەیە نییە کە لە سەدەی ڕابردوو لەسەر ئەشکەوتەکە کراوە، بۆیە داوامان لە دوو زانکۆی جیهانی کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی نوێ بۆ ئەشکەوتەکە بکەن.

-بە درێژایی شەقامی مەولەوی چەندین گڵۆپ بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامەکە داندراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣وە کارناکەن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانیش دەڵێت:''بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەمانتوانیوە چاکیان بکەینەوە''.

-پیسبوونی ژینگە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی خاکە، کە پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و مەترسی لە سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، مامۆستایەکی زانکۆ باس لە مەترسییەکانی پیسبوونی خاک و هۆکارەکانی دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو کە بەشێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی خاک بۆردومانەکانی وڵاتانی داگیرکەرە.