ڕۆژەڤی ١٤/٨/٢٠١٩

-كاتژمێر 04:00 ی پاش نیوەڕۆ بە دروشمی (بە ڕۆحی هەڤاڵ هەڵمەت شۆڕشی دیموكراتیی باشوری كوردستان بەرپا دەكەین و خیانەت بنەبڕدەكەین) مەراسیمی چلەی شەهیدی ڕێبەر و سەركردە هەڤاڵ هەڵمەت بەڕێوە دەچێت..لەبەردەم ماڵی خۆیان لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ


-شەش کتێب و نامیلکەی شەهید دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە بەبۆنەی یادی چلەیەوە سەرلەنوێ لەچاپدرانەوە و بڕيارە ئەمڕۆ لە مەراسیمی چلەکەیدا بڵاوبکرێتەوە..بەڤیدیۆ

- ژنان لە بناری قەندیل باس لە کەسایەتی شەهید دیار غەریب، ناسراو بە "هەڤاڵ هەڵمەت" دەکەن، سەرنج دەخەنەسەر ئامۆژگارییەکانی ئەو بۆیان، کە چەندین جار پێیوتوون خەبات سەرەتا بۆ مرۆڤایەتییە پاشان کورد، هاوکات باس لە کەسایەتیی و ڕێزی شەهید دەربارەی ژنان و خەباتی ژنان دەکەن..بەڤیدیۆ

-فڕێدان و دەستبەردان لە منداڵ لە هەرێمی کوردستان لە حاڵەتەوە بەرەو دیاردەیەکی مەترسیدار هەڵدەکشێ و تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ-دا ٦٣ منداڵ تۆمارکراون، کە لەلایەن دایک و باوکیانەوە وازیان لێندراوە... راپۆرتی تایبەت.. ڤیدیۆ

_ هاوژین مەلا ئەمین، نووسەر و مامۆستای زانکۆ بەگرنگەوە باس لە دوایین پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەکات و پێیوایە، کە ئەو پەیامە جەختکردنەوەیە لە ڕوانگەیەکی ستراتیژیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەش بە گرنگیی یەکگرتوویی کورد دەکات لە وەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتیدا و دەڵێت: ڕێبازی ئاشتی بەبێ یەکگرتوویی کورد ئامانجەکانی ناپێکێت..بەڤیدیۆ

_ دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی گشتی بەڕێوبەری کەجەکە، تەمەنێک تێکۆشانی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کردووە و لەگەڵ هەر چین و توێژێکدا کۆبووبێتەوە و لەگەڵ هەر پارت و لایەنێکی کوردستانی پەیوەندی دروستکردبێت باسی یەکێتی نەتەوەیی و گرنگی یەکریزیی کوردی کردووە، بەهۆی کاریگەریی هەوڵ و تێکۆشانەکانییەوە بۆ ئازادیی و بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردەوە بووەتە ئامانجی داگیرکەرانی کوردستان...دۆکیۆمێنتاریی