ڕۆژەڤی ١٤-٩-٢٠١٨

*کۆمەڵێک ژنی دەستڕەنگینی شارۆچکەی کەلار، بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدان چالاکی لاوان، هەڵدەستن بەکردنەوەی پێشانگایەکی کاری دەستیی بۆ فرۆشتنی کارەدەستیەکانیان، داهاتی پێشانگاکەش پێشکەش دەکرێت بە نەخۆشخانەی هیوا، کاتژمێر ٠٩:٣٠ ئەمڕۆ  لەبەردەم پارکی لەیلا قاسم.


*لەگەڵ ئەوەی ناکۆکیی هەیە لە نێو شیعەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، لەنێو کورد و سوننە-شدا، ناکۆکیی هەیە بۆ ئەوەی کێ پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت، ئەوەش وایکردووە هەیکەلی نوێی حکومەتی عێراق دیار نەبێت.

*گروپێک لە خوێندکار و دەرچووی زانکۆ، کاری هەرەوەزییان هێنایەوە شارەزوور و پێکەوە کشتوکاڵ دەکەن، بەمەش کلتوری هەرەوەزیی زیندوودەکەنەوە و بێ ئەوەی چاوەڕوانی حکومەتیش بکەن ئابووریی خۆیان بەهێز و بەرهەمی ناوخۆ زیاد دەکەن.

*هاوڵاتییەكی شاری كەركوك ماوەی ٢٧ ساڵە بە كەرەستەی ئاسایی كاری دیزایین دەكات، زۆربەی كارەكانیشی گوارزشت لە شار و گوندەكانی كوردستان دەكات، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

*پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و ده‌ڵێت، یه‌کلاکردنه‌وه‌یی پرسی پارێزگاری که‌رکوک بۆ ناڕوونیی هه‌ڵوێستی سیاسیی سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پێشیوایە کە‌ ئێستا باشترین کاته‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک.