ڕۆژەڤی ١٥-١٠-٢٠١٩

-ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات..بەڤیدیۆ


-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە شاری سلێمانی خێمە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان..بەڤیدیۆ

-لە شارەدێی تەکیە گردبوونەوەیەک بۆ ڕۆژئوای کوردستان بەڕێوەدەچێت..کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ

-لەژێر دروشمی''پێنجوێن زامی ڕۆژئاوا لەئامێز دەگرێت'' گردبوونەوەیەک لە شارۆچکەکە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچیت،شوێن،بازاڕی خوارەوە-هەیکەلەکە،کاتژمێر،١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی...بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بۆ داواکاری هاوکاری مرۆیی و سەربازی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان...بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ کاتژمێر١٠:٠٠ی بەیانی، خۆپێشاندانێک لەدژی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا لە قەرەداغ بەڕێوەدەچیت، شوێن، ناوبازاڕی قەرەداغ..بەڤیدیۆ

-بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی، دووەمین ساڵیادی مێژونووس و جوگرافیناس کەریم زەند بەڕێوەدەچیت، شوێن، هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، کاتژمێر ٠٣:٣٠ی دواینوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-بەمەبەستی ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی ڕوحی شەهید مەراسیمێکی ماتەم لەشاری سلێمانی بۆ شەهید''هەڤرین'' و سەرجەم شەهیدانی ڕۆژئاوا ڕێکدەخرێت، شوێن، بەردەم باخی گشتی، کاتژمێر٠٤:٣٠ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

-گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت..بەڤیدیۆ

-عومەر شێخ موس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی کۆڕێک سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوا ساز دەکات، کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڤیدیۆ

-گردبوونەوەیەک لەشاری کەرکوک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچیت، شوێن، سەربازاڕ-ڕەحیماوا، کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

-بەدروشمی''کەرکوک بۆ ڕۆژئاوا لەسەر پێیە'' کەمپینێک لە شاری کەرکوک بۆ پشتیوانی و هاوکاری کردنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنرێت، شوێن، بازاڕی شۆڕیجە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ

- ئامانجی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان زیندوکردنەوەی خەلافەتی چەتەکانی داعش و لەناوبردنی کیان و ئیرادەی گەلی کوردە، بۆ ئەوەش هەموو هێزیکی بەکار دەهێنێت، لەبەرامبەر ئەو پلانانەشدا گەلی کورد پێویستە بە یەکێتی نەتەوەیی وەڵامی پیلانە داگیرکەرییەکان بداتەوە. 

- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و‌ کردوە تیرۆرستیانەی له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین ڕووده‌دات زۆربەی دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ سیاسه‌تێكی نوێیه‌ بۆ له‌ناوبردنی كورد و چۆڵكردنی ئه‌و گوندانه‌ی ڕۆژئاوای خانه‌قین، دەشڵێت: به‌ به‌رچاوی بەرپرسانی کوردەوە‌ لایه‌ك له‌خانه‌قین كراوه‌تە قوربانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ئه‌وانیش بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌.