ڕۆژەڤی ١٥-٤-٢٠١٩

-نووسینگەی سلێمانی پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدی- پادێ، بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سور، سەردانی کامپی ئاشتی دەکەن لە شارەدێی عەربەت و خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە، کاتژمێر ١١:٠٠.. بەڤیدیۆ


-بۆ گەڕانەوەی مووچە فەوراوەکانیان، یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی دەبەستێت.. کاتژمێر ١١:٠٠ بە ڤیدیۆ

-ناوەندی کلتوریی چۆمان مەراسیمی ناساندن و واژۆکردنی کتێبی (لە بومەلێڵەوە بۆ زەردەپەڕ/ لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەدەبیاتی باڵەکایەتی ١٨٠٠ز تاکو ١٩٠٠) بۆ ( ڕێبین مەلا ئەحمەد) ساز دەکات، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی ناوەندی کەلتوریی چۆمان.. بە ڤیدیۆ

-وەزارەتی پلاندنان‌/دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێورەسمێک سازدەکات بۆ ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ڕووپێوی بازاری کار لە هەرێمی کوردستان-عێراق،کە ئەنجامدراوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بازاری کار پێداویستیەکانی لەکەرتی تایبەت، ئەم ڕووپێوەبەشێکە لەپڕۆژەی چاکسازی لەڕاهێنان و فێرکردنی تەکنیکی و پیشەی بەهاوکاری ڕێکخراوی یونسکۆ هاوکات بەهاوکاری دارایی یەکێتی ئەوروپا کە لە  شوباتی ٢٠١٧ دەست بە جێ بەجێ کردنی کراوە، لە هۆتێڵ دیڤان کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی.

-بەهۆی ساختەکردنی شیری دیالاک لەلایەن بەرپرسێکی هەرێم، سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ لەلایەن کۆمپانیای ڕاستەقینەی شیری دیالاک سکاڵای یاسایی لەسەر ساختەکاران تۆمار دەکرێت، کەماوەی دووساڵە بەسەر دوکانەکان و مۆڵەکانی کوردستان دابەش دەکرێن و دەفرۆشرێنە هاوڵاتیان، بۆیە کاتژمێر ١١:١٥ خولەک لەبەردەم دادگای هەولێر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت و بەڵگەکان بۆ ڕای گشتی دەخرێنەڕوو.. بە ڤیدیۆ


-خوێندکارە یەکەمەکان خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی ئەنجامدەدەن لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری هەولێر کاتژمێر ١٠:٣٠.. بە ڤیدیۆ

-کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی گەرمیان، مەراسیمی یادی ئەنفال ئەنجامدەدات، تێیدا بەڵگەنامە و دەای ئەدەبی و فیلمی بەڵگەنامەیی و پانێڵ و خەڵات پێشکەشدەکرێن، کاتژمێر ١٠:٠٠.. بە ڤیدیۆ

-لە شارۆچکەی ڕانییە، ژمارەیەک خوێندکاریی زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ داواکاریی گەڕاندنەوەی دەرماڵە، کاتژمێر ۱۰:۳۰ .. بە ڤییدۆ

-لە شارۆچکەی کەلار نەوەکانی ئەنفال و هونەرمەندانی کەلار، یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن و بەو یارییە مەراسیمی  ۳۱ساڵەی تاوانی ئەنفال بەکۆتا دێت، کاتژمێر ٣:٠٠.. بە ڤیدیۆ

-دوای ٣١ ساڵ لە تاوانی ئەنفال، کە بە هەشت قۆناغ دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا و ١٨٢ هەزار کەسی کردە قوربانیی و پێنج هەزار گوند تێیدا خاپووربوون، هێشتا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، جاش و مستەشارە تۆمەتبارەکانی تاوانی ئەنفالی ڕادەستی دادگا نەکردووە، کە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان.

-پەیڕەوانی ئاینی یارسان (کاکەیی) لە باشوری کوردستان، بە گرنگەوە لە یەکگرتوویی گەلی کورد دەڕوانن و پێیان وایە، کە بە یەکگرتوویی و پێکەوە کارکردن دەتوانن ئامانجەکان بەدیبهێنن، دەشڵێن: هەتا پەرتەوازەبین زمان و فەرهەنگمان لەناودەچێت.. بە ڤیدیۆ

-دایک و کچێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی ژوورێکی فۆلکلۆریی دروست دەکەن و بە بەژەنینی فلوت و ئاوازی فۆلکلۆریی کوردییش تایبەتمەندییەکی دیکە دەدەن بە ماڵەکە.. بە ڤیدیۆ

-باوکی شەهید گیڤارا، هاوشێوەی كەسوكارانی دیکەی شەهیدان پشتیوانی بۆ مانگرتوان نیشان دەدات و دەڵێت، کە دەبێت بە یەکگرتن و بەرخۆدان بەرامبەر دەوڵەتی تورك بوەستینەوە، دواش دەکات خەڵك و حزبەكانی باشووری كوردستان لەبەرامبەر ئەو دەوڵەتە هەڵوێستی زیاتریان هەبێت.. بە ڤیدیۆ