ڕۆژەڤی ١٥-٥-٢٠١٩

-بەپێی لێدوانی هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی لە تورکیاوە بۆ نەگەڕاوەتەوە، ڕۆژنیوز لە بەدواداچوونێکدا وردەکاریی زیاتر دەخاتەڕوو.


-ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

-لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووک، دەڤەری کەرکووکی ھاوپەیمانی نیشتمانی و پارتی تورکمان ئیلی، پەڕەیەکی لێک گەیشتن ئیمزا دەکەن. کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە.

-مانگرتنەکان دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامییان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کاتژمیر ١١:٠٠، لە نوێنەرایەتی باشوری کوردستانی هەدەپە، گروپێکی نوێ بەشداریی مانگرتن دەکات.

-ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە جۆرە كرم و مێروویەک لە بەشێك لە گەڕەكانی شاری هەولێر و بەتایبەت گەڕەكەكانی (سێتاقان، زیلان ستی، دارەتوو، شاری هیوا، فەرمانبەران، ئالان ستی، شارەوانی و هاوكاری) بەڕیژەیەكی بەرچاو بڵاوبوونەتەوە، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستكردوە، ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە بەدواداچوونێکی کردووە.

-ئاراسی هونەرمەند، یەکێکە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، لەدەستدانی هەردوو دەستی نەبۆتە هۆی وەستاندنی لە ژیان و خولیا و هیواکانی سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەی دێنە پێشی، باوەڕی وایە هیوا لەسەرکەوتن بەهادارترە و بە قاچەکانی ڕۆژانە هیوا و جوانی و خەم و ئازارەکانی کۆمەڵگاکەی لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە دەخاتەڕوو، تائێستاش پێنج پێشانگای کردوەتەوە.

-لەباکور و ڕۆژهەڵاتی کورستان لەبەر زوڵم و زۆری ڕژێمە داگیرکەرەکان زمانی کوردی پێشنەکەتووە، لەباشوری کوردستانیش، گرنگیدانی زۆر بە زمانی ئینگلیزی، کاریگەریی نەرێنی لەسەر زمانی کوردی دروستکردووە، لەڕۆژئاوای کوردستانیش لەدوای شۆڕشی ڕۆژئاواوە زمانی کوردی بەرەوپێش دەبرێت... بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە.

-شوقەكان ماوەی پێنج ساڵە لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دروستكراون و ژمارەیان ١٢ شوقەیە و لە ١٦٠ یەكەی نیشتەجێبوون پێكهاتووە و دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچكەکە،  بەڵام تا ئێستا دابەشنەکراون، بابەتێکی ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە