ڕۆژەڤی ١٥-٧-٢٠١٩

- لەهۆڵی هۆتێل چوارچرا لەشاری هەولێر، لیژنەی داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ٢٣ ڕاپۆرتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەخاتە ڕوو، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک.


- ڕێکخراوی مەسەلە، لەهۆڵی هۆتێل ئەربیل بێست، لەشاری هەولێر، (کۆڕبەندی ژنان) بەشداری ژنان لە پرۆژەکانی حکومەتدا ئەنجامدەدات، کاتژمێر ١٠:٠٠.. بەڤیدیۆ

- دەرچوانی سێ یەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٥  گردبوونەیەکی هێمنانە ڕێکدەخەین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی هەرچی زووە دەرکردنی فەرمانی دامەزراندنمان و تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنمان لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا، کاتژمێر ١١:٠٠..بەڤیدیۆ

- خوشک و براکانی شەهید دیار غەریب، باس لە ژیانی منداڵیی و گەنجیی براکەیان و کەسایەتیی و تایبەتمەندییەکانی دەکەن، لەپاڵ ئەوەشدا دەڵێن: دیار هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخانکرد، با پێکەوە ڕێبازەکەی بگەیەنینە سەرکەوتن و خەونەکانی بەدیبهێنین..بەڤیدیۆ

- لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ١٧ وەزیری پیاو و ٣ وەزیری ژن هەیە، بەڵام ئەوە بەپێی داخوازی ژنان نەبوو، کە داوایان کردبوو ڕێژەی بەشداریی ژنان لە ٣٠٪ کەمترنەبێت، بەڵام ئەو ڕێژەیە ١٤%  دەکات، بۆیە ئێستا ژنان لەهەوڵی ئەوەدان، کە لەناو ڕاوێژکارەکانی سەرۆکی هەرێمدا ژن هەبێت..بەڤیدیۆ

- کلتوری کارکردن بە هەرەوەزیی لە گوندەکانی باڵەکایەتیی پارێزراوە و ئەمەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بە گەرموگوڕیی هێشتووەتەوە، گوندنشینان ئێستا سەرقاڵی دروێنەی گەنم-ن..بەڤیدیۆ