ڕۆژەڤی ١٦-١٠-٢٠١٨

*لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەشاری هەولێر کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بە دروشمی به دروشمی 'كۆتایهینان به داگیر كاری و چه و ساند نه وه ی گه لكی كورد' دژ بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


*د.ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سلاحەدین پرێس کۆنفرانسێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین دەربارەی بەخشینی شەهادەی دکتۆرای فەخری بۆ گەنجێکی کورد، بەناوی کۆچەر بیرکار ساز دەکات، پەراوێزی کۆنفرانسەکە باس لە پرسی وەرگرتنی خوێیندکاران-یش دەکرێت.. کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.

*کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەو خوێندکارانەی کە ناویان نەهاتووەتەوە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەدەی سەیدسادق گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.. بە ڤیدیۆ

* لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، خوێندکاران و کەسوکاری خوێندکاران-ی پۆلی ١٢ گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، لەبەرمبەر نەهاتنەوەی ناوی خوێندکاراندا، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.. بە ڤیدۆ

*بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتووانی کوردی شارۆچکەی خورماتوو مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدەن لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا.

*کاتژمر ٩:٣٠ خولەک، بەشی خۆراک، لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی عەواڵ لەشاری سلێمانی، لە ڕۆژی جیهانی خۆراکدا، سیمینارێک سازدەکات.. بە ڤیدیۆ

*کتێبێک بڵاودەکرێتەوە بە ناونیشانی 'حیکایەتەکانی ڕیفراندۆم' کە باس لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کاردانەوەکانی ئەنجامدانی ڕیفرادۆمی هەرێمی کوردستان دەکات، لە نوسینی سەرتیپ جەوهەر، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ

*لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێک سەبارەت بە ژینگەی کوردستان ساز دەکرێت..بە ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی-یە.

* گەنجێكی دانیشتووی شارۆچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەڕێگای ڕیزكردنی بەردەكان بەشێوەی لاریی هونەرێكی جیاواز نیشان ده‌دات.. بەوێنە

*چیتر لە بیرەوەری تاکی کورد-دا لە باشوری کوردستان بەتایبەت، ١٦ی ئۆکتۆبەر تەنها بەروارێکی ئاسایی نییە، لەم ڕۆژەدا کورد باجێکی قورسی یەکنەبوونی دا، هەموو هەڕەشە زارەکییەکانی داگیرکەرانی کوردستان بوونە کردار و جارێکیتر ٥١٪ی خاکی باشوری کوردستان لەدەستدرا..دۆسیە