ڕۆژەڤی ١٦-٢-٢٠٢٠

- بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆ و چین و توێژەکانی شارەدێکە و کاسبکارانی مەرزی پشتە لەبارەی خراپی جادەکە و کەموکورتیەکانی، لە دیوانی پارێزگا، یاداشتێک دەدەنە پارێزگاری هەڵەبجە، کاتژمێر ١٠:٣٠... بە ڤیدیۆ


- لەهۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، کۆڕێک بۆ نووسەر کاکشار ئۆرامار، سازدەکرێت، لەسەر نوێترین کتێبی بەناوی (یادگارییەکانی کۆماری مهابات)، کاتژمێر ٣:٠٠... بە ڤیدیۆ

- سیاسەتمەدارانی باشوری کوردستان ئەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا هەبووە و بینیویانە، ڕفاندنی ڕێبەری پەکەکە بە گورز لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کورد دەزانن، جەختیش لە پێویستیی لێکتێگەیشتنی هێز و ئەقڵییەتی سیاسیی کورد دەکەنەوە... بە ڤیدیۆ

- مامۆستایانی زانکۆ و هونەرمەندان لە سنووری گەرمیان، باس لەوە دەکەن، کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت کورد و ئۆجالان لەیەک دابڕێت، دەشڵێت: گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان دژی هەموو کورد بوو... بە ڤیدیۆ

- نەبوونی کار، خراپی شوێنی کار و ئامادەنەکردنی پێداویستییەکانی پاراستنی کرێکاران لە شوێنی کاردا، گرفتی سەرەکی کرێکارانی هەرێمی کوردستانن، کرێکارێک دەڵێت ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٥ هەزارم دەستەکەوێت، ئەم دۆخەکەش لەکاتێکدایە، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٢٨ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیانلەدەستداوە... بە ڤیدیۆ

- بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، لەبارەی ٢٢مین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پێیان وایە کە ئۆجالان تەنها بە جەستە زیندانە و بەڕۆح لەگەڵیاندا دەژی، دەشڵێن، پێویستە بۆ ئازادکردنی ئۆجالان تێکۆشان بەردەوام بکرێت... بە ڤیدیۆ

ک.س