ڕۆژەڤی ١٦-٣-٢٠١٩

- گروپێکی نوێی هەدەپە لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


- حزبێکی نوێ لە کەرکوک ڕادەگەیەندرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

- یادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کەرکوک دەکرێتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

- ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان گفتوگۆیەکی کراوە سازدەکات، لەسەر (هەرێمی کوردستان داینامیکی ململانێی عێراقی، هەرێمی و نێودەوڵەتی)، بۆ د.سەردار عەزیز و د. جەلال مستەفا و هۆشیار عومەر، ئەمڕۆ کاتژمێر ۱٠ی بەیانی لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.. بە ڤیدیۆ

-گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان یادی هەڵەبجە دەکەنەوە، لە سەرای سلێمانی، کاتژمێر ٢:٠٠ بە ڤیدیۆ

-ڕێزگرتن لە یادی هەڵەبجە، کاتژمێر ١١:٠٠ لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و چەند خولەکێک هاتووچۆ رادەگیرێت.. بە  ڤیدیۆ

- گروپی مادی نوێ خەڵاتی ماد بۆ بەخشندەی ساڵ دەبەخشێت بە د. فایەق گوڵپی و یاسین عەلی و سامان حسێن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ، لە ناوەندی جەمال عیرفان لە سلێمانی.. بەڤیدیۆ

- لە یادی ٣١ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی لەبەردەم باخی گشتی ڕانیە ئەنجامدەدرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:١٥ی پێش نیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

- بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، گروپی هونەری ئەستێرەکان لە گەرمیان، شانۆیی "وەرن گوێمان لێ بگرن" نمایش دەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی.. بە ڤیدیۆ

- لە پارکی شانەدەر لە ھەلێر میھرەجانی ھەولێر بۆ خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر (١٢تا ٥)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، کە زیاتر لە پێنج ھەزار کتێب بێ بەرامبەر بەسەر ھاوڵاتیان دابەش دەکرێت و کۆمەڵێک چالاکیی ھونەریی و شانۆیی پێشکەش دەکرێت.. بە ڤیدیۆ

- جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی دیاریکردنی کاندیدەکانی گۆڕان بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێی حکومەت وەریگرتوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە سلێمانی.. بە وێنە

- ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزریی، لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا کۆڕێک بۆ مەولود ئیبراهیم سازدەکات، لەسەر نەورۆز لەنێوان میتۆلۆژیا و مێژوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە نزیک پارکی منارە لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ى به‌یانى له ‌پارکى شار به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ى قه‌ڵات لە هەولێر، نمایشێکى شانۆیى تایبه‌ت بە یادی هەڵەبجە‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر پێشکه‌ش ده‌کرێت و دواتریش له‌ کاتژمێر ١١ى ته‌واو بۆ ماوه‌ى پێنج خولەک‌ هه‌موو جووڵه‌یەک ده‌وه‌ستێ.. بە ڤیدیۆ

-کەنەکە لەگەڵ سۆسیالست کۆدەبێتەوە لە هەڵەبجە، کاتژمێر ٠١:٠٠ بە ڤیدیۆ.

- ژنە چالاکوانەکانی شاری سلێمانی، بانگەوازیی پشتگیرییکردنی لەیلا گوڤەن دەکەن و بە ئەرکی هەموو لایەکی دەزانن، کە پشتیگریی لە مانگرتنی گوڤەن بکرێت، پێشیانوایە، کە دەبوو ٨ی ئازار بکرایەتە وێستگەیەک بۆ پشتیوانییکردنی لەیلا گوڤەن.. بە ڤیدیۆ

- هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی، لەسەر پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجە، خۆیان بە زەرەرمەند دەزانن و یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان.. بە ڤیدیۆ