ڕۆژەڤی ١٦-٥-٢٠١٩

-لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ پاش نیوەرۆی ١٦-٥-١٩٩٧، چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق پ د ک، لەسەر داواکاریی حکومەتی تورک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک کە گەریلا بریندارەکانی پەکەکەی تێدا چارەسەردەکران و ٨٠ گەریلا و ئەندامی نەخۆشخانەکەی شەهید کرد.


-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠، ڕۆژنامەنووسی شاری كەركوك گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و یاداشتتێك ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق دەكەن.

-بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامییان هەیە، لە ڕابردوودا دەیان هاوڵاتی مەدەنی بەو بۆردوومانانە کۆمەڵکوژکراون، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی بناری قەندیل لە خاکی خۆیاندا ژیانیان لە مەترسیدایە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و داوای هەڵوێست لە خەڵکی باشوری کوردستان دەکەن.

-پارتی و یەكێتی ڕێكکەوتنێکی سیاسیی هاوبەشیان واژۆكردووە، كە بە وتەی بەرپرسانی یەکێتی، بەشێكی ڕێكەوتنەکە پەیوەستە بە دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كەركوك، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەكی ئەوتۆ بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد لە ئاردانییە.

-ئارام حاجی، نووسەر و توێژەر، لەبارەی دیدارەکەی ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە و ئەو پەیامەی کە ٦ی مانگ لە ڕێگای پارێزەرەکانییەوە بڵاویکردەوە، هەروەها گرنگیی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و باکوری کوردستان و ڕۆڵی مانگرتنەکان لە وەستانەوە دژ بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، بۆ ڕۆژنیوز دووا.

-ڕۆژی ٢٩/٤/٢٠١٩ لە هۆڵی هۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، گروپی (باڵانسی جێندەریی كابینەی نۆ) كە پێكهاتووە لە ژمارەیەك چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان و نوێنەری حزبەكان و كەسایەتییە سیاسیی و ئەكادیمییەکان، لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و داوایان کرد، کە هاوشێوەی پەرلەمان، ژنان بەڕێژەی ٣٠٪ لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا جێگا بگرن.

س.ح