ڕۆژەڤی ١٦-٥-٢٠٢٠

ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان لەناو (باخچەکەی بازنەی ڕۆشنبیریی) بەرامبەر قوتابخانەی لیلی قاسم، کۆبونەوەی فراوان ئەنجامدەدەن بۆ هەڵوێستوەرگرتن دژی دواکەوتنی موچە، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە...بەڤیدیۆ


مامۆستایانی سەیدسادق خۆپیشاندان دەکەن لەبەردەم قوتابخانەی ئەشکان بۆ موچەکانیان، بایکۆتکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، کاتژمێر ٤:٠٠...بەڤیدیۆ

-بە ڕۆژی ڕووناک تیغی مەرگ دەخەنە سەر ملی دەیان ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و بریندار و کۆمەڵکوژیان دەکەن، کۆمەڵکوژییەک کە بەتاوانی نەتەوەیی ناودەبرێت و هەتا ئەمڕۆش سوێی برینەکەی ساڕێژنەبووە،٢٣ ساڵە چارەنووسی قوربانییەکانی دیارنییە و حکومەت و پەرلەمانیش گوێیان لێی خەواندووە...بەڤیدیۆ

-هاوڵاتیانی شارەزوور داوای کۆتاییهێنان بە دۆخی زینی ئەستێرۆکان "وەرتێ" دەکەن و دەڵێن، لایەنێکی سیاسی بە فشاری تورکیا و بەپاساوی ناڕەوا هێزی بۆ ناوچەکە جوڵاندووە، لە کاتێکدا دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان نائارامە...بەڤیدیۆ

-ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، کە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بڕە پارەیە لە پێشمەرگە پلەدارەکان وەردەگرێتەوە، کە مانگی پێشوو وەک قەرەبوو بەهۆی بەرزنەکردنەوەی پلەکانیان لە کاتی خۆیدا پێیدابوون، ئەمینداری وەزارەتەکەش ڕەتیدەکاتەوە، کە قەربوویان بە هیچ پێشمەرگەیەک دابێت.

-بە تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراوە، پسپۆڕانی دەروونییش بێکاریی و هەژاریی بە هۆکارێکی زیادبوونی ئەو تاوانانە دەزانن و هۆشدارییش دەدەن، لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی دۆخی ئابووریی، کێشەکان گەورەتر دەبن...بەڤیدیۆ

-پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دراوەتە پارتی و کاندیدەکەشی یەکلاکراوەتەوە.