ڕۆژەڤی ١٦-٦-٢٠١٩

- لە شاری هەولێر، لەبەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان، لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی ٩ و ١٢، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەو..بەڤیدیۆ


- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کورستان، پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری کێشە و گرفت و  ئاڵۆزیەکانی کەرکوک ڕایدەگەینێت، لەبارەگای تەڤگەری ئازادیی کەرکوک، کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، لە بارەگای پۆلیسی دارستان ئاماری كاروچالاكی ئەم دوو مانگەی وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی سەرجەم چالاكیەكانی ئەم دوو مانگە ڕادەگەیەنێت، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدیۆ

- کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک شاندی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ھاوینەھەواری سەلاحەدین لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، ھەروەھا کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە شاری ھەولێر لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە کۆدەبنەوە..بەڤیدیۆ

- ماردین جەلال، نووسەر و پارێزەر، بەپێویستی دەزانێت، کە ژنانی چوار پارچەی کوردستان لەژێر چەترێکدا کۆببنەوە و بزووتنەوەیەکی سەربەخۆ پێکبێنن، پێشیوایە، بەو یەکگرتنە ژنان دەتوانن ڕۆڵیان لە پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش هەبێت و ببنە هۆکارێک بۆ داڕشتنی ستراتیژییەکی هاوبەش بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو.

- خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کە نابیستە، ٢٢ ساڵە لە شارۆچکەی شارەزوور، کاری چایچێتی دەکات و ناوبانگێكی باشی پەیدا کردووە، بەوتەی کڕیارەکانی لەگەڵ ئەوەی نابیستە، بەڵام تامی چایەکەی تایبەتە، هەر کڕیارێکیش جارێك بچێتە لای چا بخواتەوە ئەگەر دوای ماوەیەکی درێژ، نەشچێتەوە لای کاتێک جاری دووەم چووەوە دەیناسێتەوە چ جۆرە چایەك دەخواتەوە..بەڤیدیۆ

- ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان ڕەخنە لە میدییا کوردییەکان دەگرن بەهۆی بێدەنگیان بەرامبەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان و بە ڕۆژەڤ نەکردنی پرسە نەتەوەییەکان، دەشلێن: میدیا لە کوردستاندا حزب ئاراستەی دەکات و حزبەکانیش سەر بە وڵاتانی دراوسێن، ئەمەش ئازادی مدیایی بەرتەسککردووە و پرسە نەتەوەییەکان بە ڕۆژەڤ ناکرێن..بەڤیدیۆ

- چاودێرانی ساسیی لەشاری هەولێر ئاماژە بەوە دەكەن، كە نابێت  هیچ هێزێكی سیاسیی بكەوێتە پیلانی دوژمنانی گەلی كوردەوە، بەتایبەت دەوڵەتی تورک، چونکە پێیان وایە ئامانجی دوژمنان نانەوەی دووبەرەكیی و بەگژیەكدانی لایەنە کوردییەکانە..بەڤیدیۆ