ڕۆژەڤی ١٧-١٠-٢٠١٨

*د.فایەق گوڵپی، سەرۆکی ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکرسیی، پێیوایە سیستمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی دەتوانێت کێشەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەربکات، دەشڵێت: لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەسەڵاتی باشوری کوردستان شکۆی سیاسی و سەربازیی خۆی لەدەستدا.. چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.. بەڤیدیۆ


*لە شارۆچکەی کفری بە هەوڵی شەش مامۆستای خۆبەخش، خوێندنگایەکی تایبەت بۆ منداڵانی کەمئەندام کراوەتەوە، وەک کەسوکاری کەمئەندامان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن، ئەو مامۆستایانە بوونەتە هیوایەک بۆ ئەو منداڵانە.

*ڕۆژنیوز لە دۆسیەیەکدا تیشك دەخاتە سەر ڕووداوەكانی ناوچە دابڕێندراوەکان، ڕووداوی ١٦ی ئۆكتۆبەر و كاریگەریی و دەروهاویشتەكانی لە كەركوك و ئەو ناوچانەی تر كە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا گرت.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە هۆڵی ئەکواپارک لە شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی ئازادیی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە، هاوکات پرۆژەیەکی تایبەتی خۆیان دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و باشوری کوردستان دەخەنەڕوو.

*کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى بەیانى، لەهۆڵى ڕۆشبیرى و لاوان لە شارۆچکەى کەلار، کۆنفرانسى کتێبخانە گشتییەکان، لە شارۆچکەى کەلار، لەلایەن بەڕێوبەرایەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى کەلار ساز دەکرێت.

*دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ، دیبەیتێک لەژێر ناونیشانى 'ئاین و مافەکانى مرۆڤ، هۆکارێک بۆ پێکەوەژیانى ئاشتییانە' سازدەکات، لەمۆزەخانەى ماڵى کەریم ئاغاى  هەمەوەند، لە شارۆچکەى چەمچەماڵ

* کاتژمێر ۱۱:۳٠  پێش نیوەڕۆ، لە دیوانى وەزارەتى تەندروستى، دکتور ڕێکەوت حمەرشید، وەزیری تەندروستی و سەفین دزەیی، وتەبیژی حکومەتى هەرێم و دکتور ئامانج ڕەحیم، سکرتیری ئەنجومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسى ئەنجام دەدەن لەبارەی بریارەکانی حکومەت لەبارەی دەرمان و ڕەوشی تەندروستی.