ڕۆژەڤی ١٧-٢-٢٠٢٠

- لە شاری سلێمانی کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی گردبوونەوە لەسەر گڵکۆی شەهید ڕێژوان یەکەم شەهیدی ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات بەڕێوەدەچێت...بە ڤیدیۆ


- کاتژمێر ٣ مەراسیمێکی تایبەت بە ١٧ی شوبات لەهۆڵی ڕۆشنبیری ساز دەکرێت بۆ وتار خوێندنەوە و خەڵات دابەشکردن بەسەر ٣ کەسایەتی...بە ڤیدیۆ

- کاتژمێر ١١ لە نوسینگەی پادێ لە شاری سلێمانی، ڕاگەیەنراوێک لە بارەی بڕیاری لە سێدارەدانی گەنجێکی ئێزیدی بەناوی خالید شەمۆ بڵاو دەکاتەوە...بەڤیدیۆ  

- عەلاوی دەڵیت: کابینە وزارییەکەی تەواوبووەو لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات، کورد کە هێشتا ناوی لەکابینەکەدا نییە، ئامادە نییە بچێتە ژێر باری هەلومەرجی حکومەتی داهاتوو، کە بە سەپێندراوی دەزانێت، نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا دەڵین، بەو دۆخەوە کورد زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لە پرۆسەکە و نابێت بەم شێوەیە بەشداری بکات.

- سەر لە ئێوارەیەکی مانگی شوباتی ٢٠١١ بورکانی ناڕەزایەتیی خەڵک دژی قۆرخکاریی دەسەڵات لە سلێمانییەوە تەقییەوە، پریشکی ئەو تەقینەوەیە هەر زوو بە هەرێمی کوردستاندا بڵاوبووەوە و خەڵک لە هەموو لایەکەوە هاواریان دەکرد "ئازادیی".

- تەنیا کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت ڕۆژانە ٥٥٠ کارتۆن هێلکە بەرهەم بهێنێت، بەر لە بایکۆتی کاڵای تورکیی٢٠٪ی هێلکەکانی ئەو کێڵگەیە لەناوخۆدا دەفرۆشرا، بەڵام ئێستا ٨٠٪ی لەناوخۆدا ساغ دەبێتەوە.

- بەشێک لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی، ڕایان وایە، کە دۆخی ژیانی خەڵک لە ساڵی ٢٠١١دا و لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات باشتربوو لە ئێستا، دەشڵێن: خوێنی شەهیدانی ١٧ی شوبات بەهەدەر چوو.

ک.س