ڕۆژەڤی ١٧-٥-٢٠٢٠

پزیشكانی ھەڵەبجە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی ھەڵوێست لەسەر كێشەكانی تەندروستی ھەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ٩:٠٠...بەڤیدیۆ


-لیژنەی لامەرکەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە، کاتژمێر ١١:٠٠...بەڤیدیۆ

لەشاری کەرکوک لە بارەگای سەرەکی ( کۆمەڵەی قوباد بۆ ڕۆشنبیری و فێرکردن ) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی فراوان ئەنجام دەدرێت سەبارەت بەدواکەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتەکانی پەروەردە و رۆشنبیری، کاتژمێر ٤:٠٠...بەڤیدیۆ

-گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە بەردەرکی سەرا.. بەڤیدیۆ

-لە گوندی چرچەقەڵا وەرزی گۆل بڕینی مەرەزەیە، برنجی ئەم سنوورە ناوبانگێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا حکومەت هاوکاری نەکردوون، جوتیارانی گوندەکە دەڵێن بەهێز و بازویی خۆیان برنج بەرهەم دەهێنن و تەنانەت ڕێگاوبانی گوندەکەشیان بۆ چاکنەکراوە، هەروەها هاوردەکردنی برنجی وڵاتان کیشەیەکی دیکەی جوتیارانی گوندەکەیە.

-چاودێرانی سیاسیی دەڵێن، ئەگەر دەستێوەردان ڕێگا بدات کێشەی زینی ئەستێرۆکان "زینی وەرتێ"، بە دوو کۆبوونەوە چارەسەر دەبێت، هەروەها بە گرنگەوە باس لە پەیامەکانی ئۆجالان و پەکەکە دەکەن و داوا دەکەن بە گرنگییەوە بکرێنە کردار و کاریان لەسەر بکرێت...بەڤیدیۆ

-ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سنوری شارۆچکەی پشدەر، ڕایدەگەیەنن، پیلانیدەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستانە، کورد و لایەنە سیاسییەکان هەموو ڕێگایەکیان تاقی کردووەتەوە تەنیا یەکێتی نەتەوەیی و بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نەبێت، بۆیەپێویستەلایەنە سیاسیەکان نەکەونە داوی پیلانیدوژمنان و لە بری چاوساخی بۆ دوژمنان یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن...بەڤیدیۆ

-د. کامەران مەنتک ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆی پرسی کورد لە مەترسییدایە و پیلانە ستراتیژییەکانی دەوڵەتانی زلهێز کوردستانی خستووەتە بەردەم ئایندەیەکی ترسناکەوە، پێشیوایە کورد لە باشوری کوردستان نەبووەتە خاوەن ئەقڵی سیاسیی و توانای تێگەیشتنی لە هاوكێشەکان لاوازە، دەشڵێت: دەبێت شەڕی ئەوانە بکەین ڕێخۆشکەریی بۆ داگیرکاریی دەکەن...بەڤیدیۆ

-ڕۆژی ١٧ی ئایاری "مانگی پێنج" ١٦٣٩ دوو ئیمپراتوری سەفەوی و عوسمانی، بە دابەشکردنی وڵاتی کوردستان لە نێوانیان، کۆتاییان بە شەڕێکی ١٥٠ ساڵە هێنا و پەیمانی "قەسری شیرین"ـیان نووسی...راپۆرتی تایبەت