ڕۆژەڤی ١٧/٧/٢٠١٩

-ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی ئیقبال مورادی-یە و لەسەر مەزارەکەی لە شارۆچکەی پێنجوێن یادی بەرز ڕادەگیرێت..بەڤیدیۆ


-لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید، داوای بە ئەندامبونی عێراق دەكرێت لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی دادپەروەری جیهانی كۆمەڵێك چالاكی ئەنجام دەدرێت لە چەند شارو شارۆچكەیەك بەم شێوەیە:

كاتژمێر 8:30 ی سەرلەبەیانی لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەنفال لە دێی بنە لە شارەدێی رزگاری گەرمیان.

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە شاری كەركوك لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك.

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە باخچەی مۆنمێنتی هەڵەبجە.بەڤیدیۆ

كاتژمێر 11 لە مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ

كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە لە كافتریای كلتوری سەرا لە ناوەندی شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ

-لەژێر ناوی هەڵمەتی پاككردنەوەی زبڵ و پاشماوە پلاستیكیەكان كاتژمێری ٤:۳۰ی خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ، ژینگە پارێزو خەڵكی گوندی دەربەندی باڵەكایەتی، هەڵدەستن بە پاككردنەوەی سەر ڕێگای هامڵتۆن و لێوارەكانی هەردوو ڕوباری شێخی باڵەكان و ڕوباری دەربەند لە زبڵ و پاشماوە پلاستیكیەكان..بەڤیدیۆ

-هاوڕێیەكی شەهید دیار غەریب باس لە تێڕوانین و هەوڵەكانی هاوڕێ شەهیدەكەی دەكات بۆیەكخستنی ناوماڵی كورد و دەڵێت، كە شەهید دیار غەریب پێیوابووە ناكرێت داگیركەرێك بە داگیركەرێكی دیكە بگۆڕینەوە، دەشڵێت: باشترین وەفا بۆ شەهید دیار درێژەدانە بە خەباتەكەی..بەڤیدیۆ

-هاوڵاتیانی كەركوك، باس لە گرنگیی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكەن و دەڵێن: پەیامی گرنگیی یەك دەنگیی و یەك ئامانجیی بە جیهان دەگەیەنێت..بەڤیدیۆ

-مامۆستایەكی زانكۆ، سەرنجی لەسەر هێڵە گشتییەكانی كارنەمەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم هەیە و دەڵێت، كە ناتوانین زۆر ئومێد لەسەر ئەم كابینە نوییەی حكومەت هەڵچنین، چونكە هیچ بەڵێنێكیان نەداوەتە پەرلەمانتارەكان بۆ جێبەجێكردنی هیچ پرۆژەیەك، دەشڵێت: بەشێك لە وەزیرەكانی ئەم كابینەیە تۆمەتبارن بە گەندەڵیی..بەڤیدیۆ