ڕۆژەڤی ١٨-١٠-٢٠١٩

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە چەندین شوێنەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.


-ئەمڕۆ ڕێپێوانێک لەبناری قەندیل بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکدەخرێت کاتژمێر٠٣:٠٠ .

-کەمپینێکی هاوکاری کۆکردنەوەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری هەولێر ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، شوێن، بەردەم پارکی شانەدەر، کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارە.

-گردبوونەوەیەک لە شارۆچکەی سەیدسادق بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕیوەدەچێت، شوێن، لای چەمی حەسار، کاتژمێر٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ.

-خۆپیشاندانێکی جەماوەری دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەدەچیت، شوێن، بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم، کاتژمێر٠٣:٣٠ی دواینیوەڕۆ.

-خۆپیشاندانێکی فراوانی جەماوەری لە شاری سلێمانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، شوێن، بەردەم باخی گشتی، کاتژمێر٠٢:٣٠ی دواینیوەڕۆ