ڕۆژەڤی ١٨-٢٠-٢٠١٨

*ساڵێک بەسەر ١٦ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕی و هێشتا شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین نەگەڕاوەتەوە دۆخی جارانی.. بە وێنە


*بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکات، سەبارەت بە دەسپێکی هەڵمەتی هۆشیاریی هاتووچۆ، لەژێر دروشمی"ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشیی سەلامەتییتانین"، کە بۆماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، لە کۆنگرەکەدا ناوەڕۆکی هەڵمەتەکە دەخرێتەڕوو.. کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.

*لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتیی نەوزاد هادی، پارێزگار، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ساز دەکرێت بۆ ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە و خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕێگرییکردن لە سەرپێچیی و ئەو کارە نایاساییانەی زیان بە تەندروستیی خەڵک و ژینگە دەگەیەنێت، هەروەها لیژنەی بەرنگاربوونەوەی لافاو تێیدا بەشدار دەبێت و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت.. کاتژمێر ١١:٠٠ ی پێش نیوەڕۆ.

*لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە ئیداره‌ی گەرمیان، بەراورد بە هەشت مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان زیادیانكردووە، ژنانی چالاكوان و رێكخراوەكانی ژنان هۆكاری سەرەكیی حاڵەتەكان دەگەڕێنەوە بۆ دابونه‌ریت و هێنانی ژنی دووه‌م و هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز.. بە ڤیدیۆ

*لە هۆڵی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی خوێندنەوە بۆ کتیبی"کە لێرەوە سەیری ژیانی خۆم دەکەم"ی د.فایەق گوڵپی دەکرێت، لەلایەن هەر یەک لە 'هەڤاڵ کوێستانی و عەزیز ڕەئوف'.. کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.

*بەهۆی گرنگی و سوود و تاموچێژی خۆراكە كوردەوارییەكان، هاوڵاتیان و پسپۆڕانی بواری خۆراك هاوڕان لەسەر گرنگیی گەڕانەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو خۆراكە كوردەوارییانە و لە ڕۆژنیوزەوە باس لە گرنگی بەكارهێنانی خۆراكی كوردەواری و خۆراكە سروشتییەكان دەكەن.. بە ڤیدیۆ