ڕۆژەڤی ١٨-٢-٢٠٢٠

- لە گەڕەکی بەختیاری لە شاری سلێمانی، سەنتەری جێندەر لە زانکۆی ئەمریکی و بەهاوکاریی ڕێکخراوی یاسایی ژنان، دیبەیتێک لەسەر چەمکی پیاوەتی ڕێکدەخات، کاتژمێر ٢:٠٠...بە ڤیدیۆ


- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بریاریداوە کارگە داخراوەکان بەگەر بخاتەوە سەبارەت بە وەرگرتن داتای کارگە مۆلەت پێدراوەکان و کارگە داخراوەکان کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدرێت لەبینای وەزارەت لە شاری هەولێر...بەڤیدیۆ

- دوکاندارەکانی بازار قەیسەری کەرکوک گردبونەوەیەک ئەنجام ئەدەن بۆ وەرگرتنەوەی بازارەکەیان، کاتژمێر ١١:٠٠...بە ڤیدیۆ

- لەبەردەم وەزارەتی شارەوانی لەشاری هەولێر خاوەن زەوییە داگیر کراوەکانی شەڕی ناوخۆ گردبوونەوە ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ١١:٠٠...بە ڤیدیۆ

- لەبەرامبەر سزادان ‌و ڕاگرتنی هەستیار هۆشیار، كەماوەی پانزە ڕۆژە مانی لەخواردن گرتوەو دەمی خۆی دوریوە، لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەیەكی نارەزایی ئەنجامدەدرێت ‌و یاداشتێك بڵاودەكرێتەوە، کاتژمێر ١١:٠٠...بە ڤیدیۆ

- نووسەران و چاودێرانی سیاسیی باس لە دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە دەکەن، ئەوان پێیان وایە، کە کورد لە گۆڕەپانەکەدا دەبێت بەر لە هەموو شتێک یەکدەنگبێت، هەروەها ئەو یەکدەنگییە بە باشترین چارەسەر دەزانن بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستاندا...بە ڤیدیۆ

- بەپێی ئامارێک، لەسەر ئاستی عێراق لە كەركوك زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتن و هەوڵدان بۆ خۆكوشتن تۆمار كراوە، پارێزەرێک دەڵێت زۆرینەی حاڵەتەکان ژنانن و هەیانە دەکوژرێت دەڵێن خۆی خۆی کوشتووە، هەروەها گەندەڵیی و خراپی دۆخی ژیان بە هۆکارێکی دیکەی زۆربوونی حاڵەتەکان دەزانرێت...بە ڤیدیۆ

- خواردنی ئاژەڵی زیندوو لەلایەن پێشمەرگەکانی یەکەی ٨٠-وە، بووەتە جێگای ڕەخنە و بە کارێکی دڕندانە ناودەبرێت و دەوترێت ئەو ڕاهێنانە ژن لەگەڵ سروشت بەشەڕ دەدات، ڕیکخراوە ژینگەییەکانیش داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، کە ڕایگرن. ...بە ڤیدیۆ

- لەچوارچێوەی تیپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتدا بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی سنوری شارۆچکەی سۆران، داوادەکەن، فەلسەفە و فكری ئۆجالان بكرێتە ناو وانەی خوێندنەوە، دەشڵێن: ئۆجالان لەزیندان خەباتی عەقڵ و فکری بەڕێوەبردوە و دەیان كتێب و نوسینی هەیە كە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...بە ڤیدیۆ

ک.س